بێحەیایی باوە ئەمڕۆ، قوڕ بەسەردا کا حەیا
کەندەڵان سەربەرز و شادە، خۆی بشارێتۆ چیا
گوڵ ئەگەر عەقڵی ببێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر
چونکە ڕۆژی دڕک و داڵە و گەرمی بازاڕی گیا
با لە هەورا سەرنگوون بن مانگ یا ڕۆژی جوان
شەمشەمە کوێرە ئەڵێ: من نامەوێ شوعلەی زیا
ئەی فەلەک(١) ڕاستۆ نەبی بۆ ڕێکوپێکی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا
نێرەگاجووتێ ئەبەیتە ڕێزی لوقمانی حەکیم
فەیلەسۆفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا
تۆ بە مێروولەی زەعیف ئیشی سولەیمانی ئەکەی
خاتەمی مۆری نگینت کردە دەست دێوی هەیا
✍قانع
(١) خەڵکی دەور و زەمانە
💐💐 @brayati 💐💐
Forwarded fromبرایهتی

September 2, 2026 61 3