ئامۆژەکانی گاندی
مەهاتما گاندی چەند ڕۆژێک بەر لە مەرگی، لەسەر پارچە کاغەزێک، چەند دێڕێک دەنووسێت و دەیداتە دەست نەوەکەی.
ئەو دێڕانە بریتی بوون لە حەوت شت، کە لە ڕوانگەی گاندییەوە، ئەگەر حەوت شتی تریان لەگەڵدا نەبێت، کاریگەرییان گەلێ مەترسیدار و وێرانکەر دەبێت بۆ سەر مرۆڤ و کۆمەڵگا.
⬅️ ئەو حەوت شتەش ئەمانەن:
۱- سەروەت، ئەگەر بەبێ زەحمەتکێشان بەدەست بهێنرێ.
۲- چێژ، ئەگەر ویژدانی لەگەڵدا نەبێت.
۳- مەعریفە، گەر کەسێتیی لەگەڵدا نەبێت.
٤- بازرگانی، ئەگەر ئەخلاقی لەگەڵدا نەبێت.
۵- زانست، ئەگەر مرۆڤ دۆستیی لەگەڵدا نەبێت.
٦- پەرستن، ئەگەر لەخۆبوردنی لەگەڵدا نەبێت.
۷- سیاسەت، ئەگەر ئابڕووی لەگەڵدا نەبێت.
👈جا با چاوێک بگێڕین و بزانین کام لەم مەرجانە لە کۆمەڵگای کوردی و چواردەورماندا بوونیان هەیە.
وێنەکە "گاندی" و "جەواهیر لال نەهرۆ"یە.









