Peace ᵇʳᵉᵃᵏᵒᵘᵗ|شکاندنی ئاشتی: post #34503 — TG.ME

جەنەڕال عەلی جاهانشایی:

هێزی زەمینی سوپا لە ئێستادا لە بەرزترین ئاستی ئامادەیی شەڕدان بەهۆی بەکارهێنانی ئامێر و چەکی نوێ پلان و بەرنامەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەک.

ئێمە ڕێگە نادەین هیچ دوژمنێک هەڕەشە لە ئاسایشی هاووڵاتیانی ئازیزمان و گەلی ئێران بکات.

لە ئەگەری هەر پێشێلکارییەک یان سەرپێچییەکدا هەموو ئەو شوێن و بنکانەی سەر بەو توخمانەن کە هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات دەکەن لە مەودای فڕۆکەی سیخوڕی و تۆپخانەی هێزە زەمینییەکاندا دەبن وەڵامدانەوەی هێزە چەکدارەکان بۆ هەر هەڕەشەیەک خێرا و ورد و وێرانکەر دەبێت.

سنوورەکانی ئێران هێڵی سوورە بۆ هێزە چەکدارەکان و هەر پێشێلکارییەک یان سەرپێچییەک لە دژی خاکی پیرۆزی ئێران بە وەڵامێکی بەهێزتر لە جاران بەرەوڕوو دەبێتەوە.
❤11🔥6💩2
August 25, 2026 498