لە وەڵامی ھەندێ کۆمێنتدا مێژوو و واقیع پێماندەڵێن: کوردی جولەکەمان… — Lens - لێنز — TG.ME

لە وەڵامی ھەندێ کۆمێنتدا
مێژوو و واقیع پێماندەڵێن: کوردی جولەکەمان نیە

ھەندێ بەڕێز لەکۆمێنتەکاندا گومانیان لە ناوەرۆکی پۆستەکەی ئێمە دەربڕیبوو. ھەندێکیش پێیان وایە گوایە ئێمە لەژێر کاریگەری ئایدۆلۆژیادا ئەو ڕایەمان خستۆتە روو؟! لە کاتێکدا ئەوەی ئێمە وتبوومان مێژوو و واقیع پشتڕاستی دەکاتەوە، چونکە:
١- جولەکە سامین و کورد ئاری.
٢- جولەکە ئاینێکی موژدەدەر نیەو کەس ناتوانێت ببێت بە جولەکە.
٣- زمانی جولەکەکان عیبریە.

بۆیە دەبێت کوردو کوردستانی تێکەڵ نەکەین. جولەکەکان کە لە دوو شەپۆلی بەکۆیلەکردنی بابلی و ئاشورییەکان لە سەدەی شەش و ھەشتی پێش زایین ھێنراونەتە ناوچەکە، گەیشتونەتە کوردستان. بەحوکمی زۆر مانەوەشیان لە نێو کورددا، کوردی وەك زمانی دووەم و زاڵ فێربوون، بەشێکیش بوون لە گەلی کوردستان، نەك نەتەوەی کوردستان. ھەروەك چۆن مەسیحییەکانی کوردستان لە ئێستادا بەشێکن لە گەلی کوردستان، بەحوکمی ژیانیان لە کوردستاندا. بۆیە کوردی جولەکەمان نیە. مەبەستیشمان لەمە زانستیە؛ بۆ ئەوەی زانیاری بە ھەڵە بەکارنەھێنین، لە شرۆڤەشدا بەھەڵەدا نەچین.

ئەبوبەکر کاروانی
👏41💯16👍5❤4
September 7, 2026 649 4