عەبدولڕەحمان السید: دینی جولەکە و گەلی جولەکە جیاوازن لە ئیسرائیل و… — Lens - لێنز — TG.ME

عەبدولڕەحمان السید: دینی جولەکە و گەلی جولەکە جیاوازن لە ئیسرائیل و ئایپاک ، ئەوانە یەک شت نین.

خێزانەکەی من لە میسرەوە کۆچیان کردوە بۆ ئەمریکا ، کاتێک هەڵبژێردرام لەوانەیە یەکێک لە رەخنەگرە بەهێزەکانی حکومەتی میسر بم لە کۆنگرێسی ئەمریکا

رقم لەوەیە کەسێک پێم بڵێ (تۆ بەرپرسی لەوەی حکومەتی میسر کردویەتی و دەیکات ، چونکە تۆ میسریت) ، چونکە ئەوە راست نییە و من بەرپرس نیم لەوەی حکومەتی میسر کردویەتی و دەیکات

بۆیە کاتێ ڕەخنە لە حکومەتی ئیسرائیل دەگرین و دژی دەوەستین ، بەو مانایە نیە دژی جولەکە و دینی جولەکەین.

پوختەی قسەکەی ئەوەیە ، بۆ نمونە ئێمە کە هاوڵاتی کوردین ، ئەوەی حکومەت دەیکات بە دڵی ئێمە نیە و ئێمە لێی بەرپرس نین ، بەڵکو ئەوانە بەرپرسن کە دەنگیان پێداون و پاڵپشییان دەکەن لەم هەموو کردەوە خراپە و چەپەڵەی دەیکەن لە گرانی بەنزین و دزینی دەیان موچەی فەرمانبەر و گرانی شتومەک و باج و سەرانە سەندن لە خەڵک!
❤24👏13💯6👍5
September 6, 2026 552 1