یەکێک بوو لە بەباوبانگترین هەڵاتنەکانی زیندانە. چیرۆکی شەش… — Lens - لێنز — TG.ME

یەکێک بوو لە بەباوبانگترین هەڵاتنەکانی زیندانە.

چیرۆکی شەش زیندانییەکە

لە بەیانی ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١، شەش زیندانیی فەلەستینی لە زیندانی گیل‌بۆع، کە زیندانێکی ئاسایشی زۆر توندە لە باکووری ئیسرائیل، بە ڕێگەی تونێلێکەوە کە لە ژووری زیندانەکەیانەوە هەڵیانکەندبوو، توانین هەڵبێن.

ئەوان:
1. مەحمود عەردە (Mahmoud Ardah) – ئەندامی جیهادی ئیسلامییەکە.
2. یەعقوب قادری (Yaqub Qadri) – ئەندامی جیهادی ئیسلامییە.
3. محمود عبداللە عەردە – زیندانییەکی جیهادی ئیسلامیە.
4. مناضەل نفعیات (Munaḍil Nafiʿāt) – ئەندامی جیهادی ئیسلامییە.
5. زەکریا زبەیدی (Zakaria Zubeidi) – کەسایەتییەکی دیاری فەتەح و شەهیدانی ئەقسای باڵی سەربازی فەتحە.
6. ئەیهم کەممجی (Ayham Kamamji) – ئەندامی جیهادی ئیسلامییە.

خاڵی سەرنجڕاکێش: تونێلەکە لە ژێر سینکی توالێتەکەوە دەستی پێکردبوو و بە شێوەیەک هەڵیکەندبوو کە زیندانییەکان بتوانن خۆیان بگەنە دەرەوە. هەڵاتنەکە لە کاتێکدا ڕوویدا کە چاودێرییەکانی زیندان کەمتر بوون.

دوای هەڵاتن چی ڕوویدا؟

هەڵاتنەکە بۆ ماوەیەکی کورت بوو، چونکە هێزە ئیسائیلییەکان دەستیان بە گەڕانی فراوان کرد. لە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەدا، هەموو شەش کەسەکە دووبارە دەستگیرکران:
   
بەم شێوەیە، هەڵاتنەکە کۆتایی هات و هەموویان دووبارە گەڕێنرانەوە بۆ زیندان.

چۆن دواتر ئازادکران؟

ڕاستەوخۆ دوای دەستگیرکردنەوەیان وتەبێژی قەسام ئەبو عوبەیدە وتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە و مژدەی پێدان کە ئەمجارە پێویستیان بە رونێل نیە و بەشەق لە دەرگای سەرەکی زیندانەوە بەدەستی زایۆنیەکان ئازادیان دەکەن

لە نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە جەنگی غەززە، چەندین زیندانیی فەلەستینی لە بەرامبەر بەشێک لە بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد کران.

بەشی زۆریان ئازادکرانەوە وەک ئەبو عوبەیدە بەڵێنی پێدان
❤17🫡7
September 6, 2026 228