ئەمە بوو ئەو داهاتووەی شانازیتان پێوە دەکرد؟ ئەمە بوو ئەو بەڵێنەی… — تێڕامان — TG.ME

تێڕاماندوێنێ بەخشینەوەی تۆمەتی چاشیەتی، ئەمڕۆش بەپەلە هەڵکردنی ئاڵا بەسەر دروشمی کەزیدا!! @Teraman1 || 👈 جۆین
ئەمە بوو ئەو داهاتووەی شانازیتان پێوە دەکرد؟ ئەمە بوو ئەو بەڵێنەی لەپێناویدا کەزیتان دەهۆنیەو و لە هەڵپەرکێی سەرکەوتندا دەپەڕین؟

​ئەوانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان بازاڕی «فشەفشی کوردایەتی»یان گەرم کردبوو، لە ساتێکی دراماتیکیدا نهێنیی ناوەوەیان درکاند؛ نەک هەر قەوارە و دروشمەکانی خۆیان هەڵوەشاندەوە، بەڵکو بە دەستی خۆیان ئاڵای قەوارەکەیان داگرت و ئاڵایەکی تریان بە شانازییەوە هەڵکرد.

​پڕسیارە تاڵەکە لێرەدایە: ئایا هەمان ئەو دەنگانە نەبوون کە شەو و ڕۆژ هاواریان دەکرد: «دەستدرێژیمان کراوەتە سەر»؟ ئەگەر بەڕاستی وابوو، چۆن ڕێگەتان دا ئاڵا و هێمای ئەو دەستدرێژیکارە بە شانازییەوە ب شەکێننەوە و بە دەستی خۆتان لە شوێنی دروشمە کۆنەکانتان هەڵیبوازن؟ ئایا ڕووڕەشی لەمە زیاتر دەبێت؟

​هێشتا ڕەنگی ئەو دروشم و دروشمبازییانەی سەر دیوارەکان وشک نەبووبوونەوە، هێشتا مێژووەکەی کۆن نەبووبوو، بەڵام لە وەرچەرخانێکی ۳٦۰ پلەییدا هەموو شتێک پێچەوانە بووەوە؛ دوێنێ دژ بوون و ئەمڕۆ بوونە دۆست و یار، و بەشێک لە سیستم و حکومەتی سوریا.

​بەراستییەکەشی، ئەوانەی بە فتی ئەم جۆرە دروشمانە هەڵپەڕین و بە کوێرانە شوێنی کەوتن، ڕووبەڕووی دۆڕاندنێکی قورس بوونەوە؛ دۆڕاندنێک کە دوو جار زیانی پێگەیاندن: جارێک خاک و نیشتمانیان دۆڕاند، و جارێکی تریش ئیمان و باوەڕیان دۆڕاند. مێژوو بەزەیی بەوانەدا ناهێنێت کە بە ناوی ئازادییەوە سەودا لەسەر ناسنامە و خوێنی خەڵک دەکەن.
❤6
August 31, 2026 208