بۆیە دەبینین کاتێک عاشقێک زیادەڕەوی لە پێگە و سەنای مەعشوقەکەیدا دەکات، پاش گەیشتن پێی و ژیان لەگەڵیدا، خۆشەویستەکەی دەبێتە مایەی بێزاری و ناڕەحەتی بۆی، چونکە ئەو مەعشوقەی شیاوی ئەو سەنا و مەدح و کات بۆ تەرخانکردنە نەبوو.
ئیمامی شافعیش دەڵێت "وەسفکردنی هەر کەسێک زیاد لەو وەسفەی کە شیاویەتی، بەهێندەی ئەو زیادەیە ئەو کەسە دەبێتە مایەی خەفەت بۆی"، ئەم وتەیەی ئیمامی شافعیش دەرخەری هەموو ئەو کێشە و گرفتانەیە کە ڕۆژانە ڕوومان تێدەکەن.
زەکەرییا ژاکاو
