قورئان پەرتوكێك نیە بۆ تەنھا جارێك نوسرابێتەوە و مورەكەبەكەی وشك بووبێتەوە، یاخود پەیامێك بێت بۆ تەنھا ئینسانێك خوێندرابێتەوە و خرابێتە سەر كاغەز بۆ ئینسانەكانی تر، گەر مرۆڤایەتی ھەشت ملیار بنیادەم بێت، خودا تەنھا قورئانێكی نیە بۆ ئەو ژمارەیە، ھەشت ملیار قورئانی ھەیە بۆ ھەموو ئەوان، قورئان تۆڕێكی پەیوەندیە، تۆڕێك ئاسایی تیایدا ھەر كەسێك ئیمەیڵ و پاسوۆردی خۆی بۆ كردنەوەی ئەكاونتە تایبەتەكەی ھەیە. قورئان بونیادێكی زیندوە، گوێ دەگرێت و قسەش دەكات، كائینێكە بەئەندازەی ھەموو ئەوانەی دەیدوێنن وشەی ھەیە، بەچەشنێك بۆ ھەر بارودۆخێك، بۆ ھەر شوێنكاتێك قسەی خۆی دەكات و لە ھەر ڕوداوێكدا بیكەرەوە قسەگەلێك لەسەر ئەو ڕوداوە دەكات كەتەنھا بۆ تۆی كردوە، قورئان ئاوایە ھاوڕێ، نھێنیگەلێكی تایبەتی ھەیە، چەندە زیاتر ھاوڕێیەتیەكی درێژمەودات لەگەڵیدا ھەبێ ئەوەندە زۆرتر نھێنیەكانیت بۆ دەدركێنێت، دوور نیە بتخاتە بارودۆخێكەوە پێت وابێت حەوجێت نیە بۆ گوێگرتن بۆ شتگەلێك جودا لەقورئان، حەوجێت نیە بۆ وتن، بۆ نوسین لەسەر ھەر شتێك بەغەیری قورئان. دانیاڵ ژكاو
قورئان پەرتوكێك نیە بۆ تەنھا جارێك نوسرابێتەوە و مورەكەبەكەی… — تَسنـــیـــــم᪣ — TG.ME
August 17, 2026 87