♦️تاقیکرنەوەی کۆتایی ساڵ لە زانکۆکانی #ئێران بۆ کۆتایی مانگی 8 دواخرا
👈بەپێی بڕیارێک کە وێنەیەکی دەست #سمارت کەوتووە تاقیکردنەوەی هەموو زانکۆکانی #ئێران سەر بەوەزارەتی علوم لە هەموو ئاستەکان (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) بۆ مانگی #شهریور دواخرا.
👈بەپێی بڕیارەکە بەهۆی دۆخی نەخوازراوی وڵات و نالەباری ئەم دۆخەوە داوا لە هەموو فێرخوازانی ناوخۆی ئێران و فێرخوازنی نێودەوڵەتی کراوە نەگەڕێنەوە بۆ زانکۆکان هەتا بەرواری 6 #شهریور کە دەکاتە 28/8
چونکە زانکۆکان پابەند کراون بە داخستنی زانکۆکان و بەشە ناوخۆییەکان.
👈بەپێ ئەم نوسراوە ئەو فێرخوازنەی کە مناقشەی تێزی ماستەر و دکتۆرایان هەیە دەبێت بە ئۆنڵاین ئەنجام بدرێت.
👈ئەو فێرخوازانەی کە کۆرسی هاوینە وەردەگرن دەبێت بە ئۆنڵاین بخوێنن.
بۆ داوا لە بەڕێزان #وەزارەتى_خوێندنى_باڵاو_توێژینەوەى_زانستى دەکەین بڕیارێکی گونجاو بۆ فێرخوازان بدات چونکە زۆرێک لە فێرخوازان هەتا ئێستا تاقیکردنەوەی کۆتایی کۆرسیان لە زانکۆکانی ئێران نەکردوە.
11July 1, 2025 492 8

