بڕیاریک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ ئەو خوێندکار/ قوتابیانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە؛ ڕێگەپێدان بە خوێندکار/ قوتابیانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دە رۆژ، لەڕێکەوتی (16 تاکو 26/ 11/ 2024)، ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.
November 15, 2024 494 6