Smart Travel & Education: post #146 — TG.ME

بیستووتانە!!
دەزانین هەمیشە چاوەڕێی جیاوازبوونتان هەیە لە سمارت، وەرن پێتان بڵێم!!

سمارت لەپاش بەدەستهێنانی ئەو پێگە نوێیە و بوون بە ئەندامی بۆردە جیهانییەکان درێژەیدا بە بەرفراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییەکانی و سازدانی گرێبەست لەگەڵ ئەکادیمییە پیشەییە نێودەوڵەتییەکان.

هەربۆیە سوپرایزەکەتان پێ ڕادەگەیەنین و کۆمپانیای سمارت گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ئەکادیمیای فڕۆکەوانی شاهانەی وڵاتی ئەردەن ئەنجامدا بۆ پێگەیاندنی فڕۆکەوانی پرۆفیشناڵ.

ئاگادارین کە گەنجان و لاوان ئومێدی گەورەیان لەسەر سمارت هەڵچنیووە و ئێمەش تێدەکۆشین بۆ ئەوەی خولیا و خەیاڵەکانیان بۆ بکەین بە ڕاستی و ئەو دەرفەتە ناوازەیە دەڕەخسێنین بۆ ئەو لاوانەی کە خەونی بوون بە فڕۆکەوانیان هەیە.
❤4
October 30, 2024 493