Smart Travel & Education: post #145 — TG.ME

سمارت سنوورەکان تێدەپەڕێنێت و ئێستا ئەندامی بۆردە جیهانییەکانە.

متمانەی ئێوە و بەهای بەڵێنەکانمان وای لە ئێمە کرد کە سمارت ماندوونەناسانە هەنگاوەکان ببڕێت. لەپاش کۆشش و هەوڵدانێکی بەردەوام لە پێناو تێپەڕاندنی بەربەست و ئاستەنگەکان سمارت توانی ببێت بە ئەندامی بۆردی گەشتیاری وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و بێگومان ڕێکخستن و پلان و دیسپلینی بەرزی ئیداری کۆمپانیاکەمان ئەو متمانە جیهانییەی بۆ مسۆگەرکردین.

جێگای ئاماژەپێدانە ژمارەیەکی کەمی کۆمپانیا گەشتیارییەکان لە جیهاندا و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلەی ئەندامێتی ئەم بۆردە بەدەست دەهێنن چونکە ڕێنمایی و مەرجەکانی ئەم بۆردە بۆ کۆمپانیاکان سەختە و پێویستی بە ئاستێکی بەرز لە پرۆتۆکۆل و پلانی خشتەی گەشتیاری هەیە بۆ داڕشتنی گەشتەکان، هەرچەندە بەهای بەدەستهێنانی ئەم ئەندامێتییە سەخت و پڕئاستەنگ بوو بەڵام سمارت بەڵێنی بە ئێوە داوە کە باشترینتان پێشکەش بکات.

#لەگەڵ_سمارت_جیهان_ببینە
❤5
October 13, 2024 447