Smart Medical Student Academy: post #26 — TG.ME

دکتۆر إیاد قونەیبی کێیە؟ إیاد عبدالحافظ حماد قنیبی، نووسەر و دکتۆری جامیعە و توێژەر و دۆزەرەوەی بوواری زانستی دەرمانە (فارماکۆلۆجی)؛ لە پاش خوێندنی زانکۆ لە وڵاتی ئەردەن، وەک سکۆلارشیپێک چووە بۆ زانکۆی هووستون (University of Houston) لە تکساس و خوێندنی دوای زانکۆ لە بواری دەرمانسازیدا، کە چەندین سەرکەوتنی لەو وڵاتە بەدەست هێناوە لە بووارەکەی خۆیدا و چەندینجار وەکو باشترین توێژەر هەڵبژێردراوە و یەکێک بووە لەو پزیشکانەی کە پێداچوونەوەی بۆ کتێبی (Lippincott Illustrated Reviews: Pharmacology) کردووە. لە بوواری دینیشدا دکتۆر إیاد زیاتر گرنگی داوە بە خوێندنەوە لە بواری تەفسیر و ژیاننامەی پێغەمبەر، هەروەها حافز قورئانە، و دەستی کردووە بە چالاکیە دینیەکانی و بانگەوازکردن بۆ لای دینی خودا لە ساڵی ۱۹۹۷ لەکاتی خوێندنی زانکۆدا. وە چەندین کتێبی لە بواری دین دا هەیە، لەوانە: ٭ ئاگاداربە! ئەمانە دووڕووییە (هذا النفاق فاحذروه) ٭ هونەری گومانی باشبردن بەخوا (فن حسن الظن بالله) ٭ ندی گلەیی خۆی لای عائیشە ئەکات (ندى تشتكي لعائشة) * لەگەڵ ئەمەشدا خاوەنی یەک لە زنجیرە هەرە بەهێزە زانستییەکانە لەسەر بابەتی پەرەسەندن Evolution بەناوی زنجیرەی رحلة اليقين ـ گەشتی دڵنیایی، کە بۆ چەندین زمان وەرگێڕدراوە بەزمانی کوردیشەوە. وە چەندین کتێبی تر و سەدان بانگەوازی دینی لە ئینتەرنێت‌دا هەیە...

July 2, 2024 450