🔻 فۆتۆگرافەرێکی بۆکانی پلەی سێیەمی ئاستی جیهانی بە دەستهێنا
🔹 فۆتۆگرافەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی فۆتۆیی IPA لە ئەمریکا، خەڵاتی سێیەمی کێبڕکێکە و سێ خەڵاتی ڕێزلێنانی بە دەستهێنا.
🔹 شێرکۆ مام ئاغا خەڵكی بۆكان و فۆتۆگرافەر توانیویەتی لە کێبڕکێ نێودەوڵەتیی IPAی ٢٠٢٦ بۆ فۆتۆگرافەری لە ئەمریکا، پلەی سێیەمی جیهانی و سێ خەڵاتی ڕێزلێنان بە دەست بهێنێت.
🔹 شێرکۆ مام ئاغا لەبەر فۆتۆی تایبەت بە ڕێوڕەسمی دەفژەنی خەڵکی گوندی پاڵنگان توانی پلەی سێیەمی جیهانی لە بەشی "ڕووداوەکان، نەریتەکان و ڕۆشنبیرییەکان" بەدەست بهێنێت؛ هەروەها ڕێزلێنانێکی لە بەرهەمی دووکەڵی مێژوویی لە پۆرترێتی بێدەنگیدا بە دەستهێناوە.
🔹 چوارەم بەرهەمی فۆتۆگرافەر شێرکۆ مام ئاغا بۆ بەدەستهێنانی ڕێزلێنانی دووەم بە ناونیشانی دۆستانی سروشت بووە، کە پەیوەستە بە نیشاندانی پەیوەندییەکانی مرۆڤ بە سروشتنەوە.
🔹 کێبڕکێی نێودەوڵەتیی IPA یەکێکە لە چالاکییە بەناوبانگەکانی بواری وێنەگرتن لە ئاستی جیهاندا کە بەرهەمی وێنەگرانی وڵاتانی جیاواز لە بەشە جیاوازەکاندا هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
August 29, 2026 122