QANDIL PRESS|قەندیل‌پرێس: post #33695 — TG.ME

QANDIL PRESS|قەندیل‌پرێسPhoto
🔻 لە یەک مانگدا ٦٢ كەس لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان دەستبەسەر كراون
 
🔹 لە ٢ی گەلاوێژ تا ٢ی خەرمانانی ١٤٠٥، لانیکەم ٦٢ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراون.

🔹 بەپێی ڕاپۆرتی كوردپا، لە سەرجەم ٦٢ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو، زۆربەی دەستبەسەرکردنەکان بەپێی ڕیزبەند لە شارەکانی: بۆکان ٩ کەس، مەهاباد ٨ کەس، مەریوان ٧ کەس، پیرانشار ٦ کەس، ئیلام ٦ کەس، میاندواو ٥ کەس، شنۆ ٥ کەس، ورمێ ٤ کەس، کامێران ٤ کەس، دیواندەرە ٣ کەس، سنە ٢ کەس، نەغەدە ١ کەس، تیکاب ١ کەس و کۆتۆل ١ کەس تۆمار کراون.

🔹 لە نێوان دەستبەسەرکراواندا، ٥ ژن و ٢ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵیش هەن.

🔹 هەروەها لە نێوان ئەم کەسانەدا، ٥ بەندکراوی سیاسیی پێشوو، ٤ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز، ٤ ئەندامی بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی دەرەوەی ئێران، ٢ گۆرانیبێژ و هونەرمەند، خوێندکارێکی بواری یاسا، ئەندامێکی بنەماڵەی شەهیدانی بەفرانبار، ئەندامێکی ئەنجومەنەکانی شار، چالاکێکی میدیایی و ئەندامانی ڕێکخراوە خێرخوازییەکان هەیە.

🔹 دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بەردەوامە؛ بەجۆرێک کە لەو ماوەیەدا کە لێکدانەوەی بۆ کراوە، بە تێکڕا ڕۆژانە لانیکەم دوو هاووڵاتی دەستبەسەر کراون.

🔹 کوردپا جەخت دەکاتەوە کە ئەم ئامارە هەموو حاڵەتەکانی دەستبەسەرکردن لەم ماوەیەدا ناگرێتەوە، بەڵکوو تەنیا ئەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە لەلایەن کوردپاوە تۆمار و پشتڕاست کراونەتەوە و ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینەی دەستبەسەرکراوان زیاتر لەمە بێت.
August 29, 2026 144