ئایا بەبێ تێگەیشتنێکی قووڵ لە هاوکێشە سیاسی و ژێئۆپۆلیتیکییەکانی ناوچە و جیهان، دەکرێت نەخشەڕێگەیەکی ڕوون بۆ داهاتووی تێکۆشانی کورد دابنرێت؟
لە بەشی یەکەمی ئەم دیمانەیەدا، ئەهوەن چیاکۆ، ئەندامی مەجلیسی پژاک، باس لە شەڕی هەژموون، کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوە ئابوورییەکان و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
هەروەها، دۆخی قەیراناویی کۆماری ئیسلامی، ئەگەری گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە داهاتووی ناوچەکە دەخاتە بەر باس.
گوێ لە بەشی یەکەمی ئەم دیمانەیە بگرن.
