فەرماندە سمکۆ هێمای تێکۆشانێکی بێ‌وێنە شۆڕش ئاڵان ▫️بە پازدەمین… — PJAK MEDIA CENTER مرکز رسانەای پژاک‌ — TG.ME

🔸فەرماندە سمکۆ هێمای تێکۆشانێکی بێ‌وێنە
شۆڕش ئاڵان

▫️بە پازدەمین ساڵوەگەری شەهیدبوونی فەرماندەی هێژامان، فەرماندە سمکۆ سەرهەڵدان، دا تێدەپەڕین. پازدە ساڵ پێش ئێستا، لە ئەنجامی شەڕ لە دژی داگیرکەری ئێران، لە چیای قندیل، بە فەرماندەیی هەڤاڵ سمکۆ، تێکۆشانێکی بێ‌وێنە بەڕێوە چوو. لە ئەم تێکۆشانەدا و لە ئەم شەڕەدا، گریلای ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە فەرماندەیی هەڤاڵ سمکۆ، گەیشتنە سەرکەوتنێکی بێ‌وێنە. بەم بۆنەیەوە، لە پازدەمین ساڵوەگەری شەهیدبوونی شەهید سمکۆ، هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان بە ڕێزەوە بە یاد دەهێنینەوە.
بەتایبەتی لە چەند مانگی ڕابردوودا، چوار هەڤاڵمان لە مەهاباد، بە فەرماندەیی هەڤاڵ ئارژین گارزان، شەهید بوون. هەروەها لە نێوان بانە و مەریوان، بنەماڵەی وڵاتپارێز و هێژامان، بنەماڵەی شەهید مەهدی تەوەکۆلی، ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوون و شەهید بوون. ئەو شەهیدانەش بە ڕێزەوە بە یاد دەهێنینەوە.

سۆز و پەیمانمان ئەوەیە کە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان بگەیەنینە سەرکەوتن و بۆ کوردستانێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دێموکراتیک، هەتا دووا هەناسەمان، بە سەرفرازی و بەردەوامی، تێکۆشانمان درێژە پێدەدەین.
کۆی بابەتەکە
👍8❤2😁1😍1🫡1
September 5, 2026 369 3