لە وتە بەنرخەکانی شهید د. شەرەفکەندی: "با هەموومان بەشی خۆمان لە… — ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات — TG.ME

لە وتە بەنرخەکانی شهید د. شەرەفکەندی:
"با هەموومان بەشی خۆمان لە خەبات دا بەشداری بکەین ئەگەرچی پێشمەرگە لە خەبات دا نەخشی پێشەنگی لە ئەستۆیە و تا ئێستاش شێلگیرانە و سەربەرزانە ئەو ئەڕەکەی بەڕێوە بردووە و بەڕێوە دەبا، ئەوە بە هیچ جۆر بەو مانایە نییە کە قورسایی باری گرانی خەبات هەر لە ئەستۆی ئەوە و هێزی پێشمەرگە دەبێ و
دەتوانێ بە تەنیایی پشتی هێزی دۆژمن تێک بشکێنێ و تەمی خەمی لە دڵان بڕەوێنێ. خەبات بۆ ڕزگاری و ئازادی و تێکۆشان دژی دوژمنی سەرەڕۆ و کۆنە پەرست ئەرکی هەموو کەسێکە و گەلی قارەمانی ئێمە پێویستە لەو خەباتە پیرۆزە دا بە گشتی و بە تێکڕایی بەشداری بکا. بە تایبەتی لە هەلومەرجێک وەک هەلومەرجی ئێستادا کە دوژمن لە هەموو بارێکەوە پتر لە پێشوو کەوتۆتە ژێر فشار و پشتی لە ژێر باری قەیرانەکان دا زۆرتر چەماوەتەوە.

کەوابوو هاوکات لەگەڵ بەربەرەکانێی هەمە لایەنەی پێشمەرگەکان، کۆمەڵانی خەڵکیش دەبێ ڕێک و پێکتر لە جاڕان پال وێک دەن و چالاکانە بێنە مەیدانی خەبات".
 
 
 #٢۶ی_خەرمانان
#ساڵڕۆژی_تیرۆری_ڕێبەری_زانا
#دوکتور_سادق_شەرەفکەندی


💬PDKIfarsi|
💬PDKIenglish |
💬 PDKIkurdish |
📷PDKII

💬 @PDKI_Media
September 8, 2026 227 1