ژیلا موستەئجێر، وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: «لە ماوەی… — ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات — TG.ME

🔹ژیلا موستەئجێر، وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو:

«لە ماوەی ڕابردوودا، ڕێژەی ژنکوژییەکان، چ لە کوردستان و چ لە ناوچەکانی دیکەی ئێران، لە بەرزبوونەوەدایە. دیاردەی ژنکوژی لە ئێران و کوردستاندا بە هۆکارگەلی جیاواز ڕوو دەدا و هەر جارە و هۆکارێک بۆ سەر هۆکارەکانی دیکە زیاد دەبێت.
لە ئێراندا هیچ یاسایەکمان نییە کە پارێزگاری لەو ژنانە بکات کە توندوتیژییان بەرانبەر کراوە تا لە لە چوارچێوەی یاسایی خۆیدا بیانپارێزێت، بەڵام زۆر یاسامان هەیە کە بە شێوەی یاسایی پاڵپشتی لەو کەسانە دەکا کە توندوتیژی بەرانبەر ژن ئەنجام دەدەن. بۆ نموونە، لە ناو بنەماڵەدا کەسانی وەک باوک، برا، مام، ئامۆزا و هتد، بە ناوی جیاواز توندوتیژی بەرانبەر ژن دەکەن و تەنانەت دەیانکوژن و یاساش پشتیوانیان لێ دەکات.»

🔵 پەیجی فەرمیی حدکا  لە ئینستاگرام:

📷 PDKII

💬PDKI_Media
September 6, 2026 218