کۆنترۆڵی لای خۆمانە و ئەمریکا هەر جوڵەیەک بکات رووبەرووی دەبینەوە"… — 964 دەرودراوسێ — TG.ME

"کۆنترۆڵی لای خۆمانە و ئەمریکا هەر جوڵەیەک بکات رووبەرووی دەبینەوە"

سوپای پاسداران رایگەیاند؛ بە موشەکی بالیستی دوو کەشتی جەنگی ئەمریکایان بە ئامانج گرتووە کە بەشداربوون لە گەمارۆی دەریایی سەر ئێران و کێشەیان بۆ کەشتییەکانی ئەو وڵاتە دروست کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دوای ئەو هێرشە ئەو دوو کەشتییە ناچار بوون لە ئاوەکانی نزیک ئێران دوور بکەونەوە و هەڵاتوون، جگە لەو دوو کەشتییە هێرشیان کردووەتە سەر بەلەمێکی بێ سەرنشینی ئەمریکا کە لەڕێی دوورەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و ویستوویەتی بچێتە ناو سنووری ئاوی گەرووی هورمزەوە.

سوپای پاسداران دەشڵێت، گەرووی هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دایە و ئەمریکا هەر جوڵەیەک لەو ناوچەیە بکات، بە توندی رووبەڕووی دەبنەوە.
September 6, 2026 39