دیسان هەڕەشە لە ئێران دەکات
ترەمپ رایگەیاند، هێرشی بەهێز دەکەنە سەر ئێران و چاودێریی تەواوی جوڵەکانیان دەکەن، رەنگە یەک لە ئامانجەکانیان هێرشکردنە سەر بنکەی ئەتۆمیی سەر شاخی قوڵینگ بێت.
جەختیشی کردەوە کە کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هورموزیان کردووە و لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییەکان بە بێ کێشە بە ناو گەرووەکەدا تێپەڕ دەبن.
شاخی قوڵینگ (کلنگ گزلا) لە پارێزگای ئەسفەهان و لە نزیک بنکەی ئەتۆمیی نەتەنزە، دەوترێ ئێران یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی تیایدا حەشار داوە و ئەمریکاش چەند جارێک هەڕەشەی هێرش کردنەسەر ئەو شاخەی کردووە.

September 4, 2026 44