جەی دی ڤانس دەڵێت: لە سایەی ئێمەوە دوێنێ شەو 15 ملیۆن بەرمیل بە… — 964 دەرودراوسێ — TG.ME

جەی دی ڤانس دەڵێت: لە سایەی ئێمەوە دوێنێ شەو 15 ملیۆن بەرمیل بە هورمزدا تێپەڕی، ئەوە ئێمەین کە نەمانهێشتووە دنیا تووشی قەیرانی سوتەمەنی ببێ.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا چەند خولەکێک پێش ئێستا کۆنگرەی رۆژنامەنووسی هەبوو، ئەمە گرنگترین بەشی قسەکانیەتی.

📌لە سایەی ئەمەریکادا دوێنێ شەو 15 ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز تێپەڕی.

📌دەزانین ئێران کۆڵ نادات و هەر لە کەشتییەکان دەدات، ئێمەش دەمانەوێ رێی ئەوەی لێ بگرین.

📌ئەوەی نرخی بەنزینی بەرزکردووەتەوە ئێرانە، ئەوانن تەقە لە کەشتییەکان دەکەن و ناهێڵن تێپەڕ ببن.

📌هێشتا کەرەستەی زۆرمان بە دەستەوە ماوە، سەرۆک ترەمپ هەندێکیان دژی ئێران بە کار دەهێنێت.

📌دەبێ ئێران بوەستێت لە بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان.
📌تێپەڕبوونی نەوت بە گەرووی هورمز بە نزیکەیی گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی جارانی بەر لە شەڕەکە.

📌ئێمە تاکە دەوڵەتین کە دەتوانین وا بکەین وزە بە بەردەوامی بگاتە بازاڕەکانی جیهان
📌ئێستا ژمارەیەکی زۆر کەشتی دەپارێزین، بەهۆی ئەوەوەیە هێشتا قەیرانی سوتەمەنی دروست نەبووە.

📌هەموو بژاردەکان لە بەرامبەر ئێراندا کراوەن، هەر لە فشاری ئابووری و سەربازییەو دیبلۆماسییە
September 3, 2026 42