هەرچەند شەو کاتی پشووە، بەڵام لە دوێنێ شەوەوە هەواڵ و رووداوی گرنگ… — 964 دەرودراوسێ — TG.ME

هەرچەند شەو کاتی پشووە، بەڵام لە دوێنێ شەوەوە هەواڵ و رووداوی گرنگ روویانداوە و ئەگەر ئاگاداریان نەبووی، لێرە بە پوختی و کورتی بیزانە:

📌 ئەکسیۆس: سوپای ئەمریکا شەوی رابردوو دوو شوێنی هەڵدانی مووشەکی لە دوورگەی لارک لە باشووری ئێران بۆردومان کرد

📌 ئاژانسی هەواڵی تەسنیم: لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارک دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی تریش برینداربوون

📌 سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی کرد و وتی وەڵامی هێرشەکەی سەر دوورگەی لارک دەدەینەوە

📌 سوپای ئوردن: سیستەمی بەرگری هەشت موشەکی ئێرانییان تێکشکاند کە هاتبوونە ناو ئاسمانی وڵاتەکەمان

📌 ئاژانسی ئێرنا: سوپای ئێران بنکەی ئاسمانی (منهاد)ـی ئەمریکی لە ئیمارات بەئامانج گرت

📌 سوپای پاسداران: لە گەرووی هورمز فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکیمان لە جۆری MQ9 بەئامانج گرت و خستمانە خوارەوە.

📌 سێنتکۆم: ئۆپەراسیۆنێکی سنووردارمان دژی ئەو هێزە ئێرانییانە ئەنجامدا کە لە گەرووی هورمز مینیان دادەنا

📌 ترەمپ بۆ فۆکس نیوز: ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت، بە نزیکەیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نامێنێت و بە دڵنیاییەوە ئیسرائیل نامێنێت

📌 ترەمپ: دوای ئەوەی لە هەوڵەکانی تیرۆرکردن رزگارم بوو، چیتر ژیانم بە ترس بەڕێناکەم

📌 ترەمپ: سەرکردایەتی پیشەیەکی مەترسیدارە و تەنیا سەرۆکە بەهێزەکان تەقەیان لێدەکرێت یان بەئامانج دەگیرێن

📌 دەزگای نیشتمانیی کەمکردنەوە و بەڕێوەبردنی مەترسی کارەسات لە نیپاڵ رایگەیاند، ئاماری گیان لەدەستدان لە لافاوەکانی نیپاڵ گەیشتە 903 کەس و تا ئێستاش 4247 کەس بێ سۆراغن
August 31, 2026 50 1