رێگریم لێنەکراوە و خۆم بەنیاز نیم گەشتی ئەمریکا بکەم
تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی عێراق دەنگۆکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت، راست نییە و من رێگریم لێنەکراوە بچمە ئەمریکا و ناویشم لە هیچ لیستێکی چاودێری تی*رۆردا نییە
وتیشی، لەلایەن هیچ دادگایەکەوە بانگهێشت نەکراوم و هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی یاسایم وەرنەگرتووە و خۆم بەنیاز نیم گەشت بکەم بۆ ئەمریکا و هێشتا لە عێراقم
دەشڵێت، رێکاری یاسایی دژی ئەو قەوارە کەسانە دەگرمە بەر کە زانیاری ناراست لە دژم بڵاودەکەنەوە

August 28, 2026 73