ئێمە هەموومان نوقمی هەڵەکانی خۆمانین...
ئەو گۆچانەی کە وا حەزرەتی موسا لە چۆمی نیلی دا و ئاوەکەی لەت کردو هاوڕێکانی بە ساغ و سڵامەتی پەڕینەوە ناوی ئەقڵ بوو.
ئەو کەشتییەی کە نوح و لایەنگران و ئاژەڵەکانی لێ سوار کرد و لە مەترسی تۆفانی ڕزگار کردن ناوی تەگبیر و ڕاوێژ بوو.
ئەو قالیچەیەی حەزرەتی سولەیمان دەیخستە بەر باو دنیای پێدەگەڕا ناوی تێگەیشتویی و زانیاری بوو.
ئەو جلیتقەیەی کە ئیبڕاهیم لە بەری دەکرد و ئاور نەیدەتوانی بیسووتێنێ ناوی زانایی بوو.
ئەو دەرمانەی کە عیسا دەیدا بە مردۆکان ، تا زیندوو ببنەوە ناوی هۆش و ئاوەز بوو.
ئەگە گۆچانی ئەقڵ و کەشتی تەگبیر و قالیچەی زانیاری و جلیقەی زانایی دەرمانی هۆش و ئاوەزمان هەبایە دەرفەتی موجزە و پەرجۆ هەر وا دەبوو و دەما.
خودای تازە هەر خودای قەدیمە و خودای ئەووەڵ و ئاخر هەر یەکە،
خودای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ، خودای باکوور و باشوور هەر یەکن.
بەدبەختی نە لە ئاسمان دێتە خوارێ و نەلە زەوی هەڵدەقوڵێ،بەڵکو بەدبەختی هەر ئەو ئاگر پژێنەیە، کە دوکەڵ لە لوتکەی بەرز دەبێتەوە، بەڵام ڕۆژێ مەوادقاڵ بۆکانی دەرد و ئازار لێو ڕێژ دبن ودێن تەواوی ژیان دەکەنە خۆڵەمێش، ئەو دۆزەخەی کە ئێمەیان لێ دەترساند، بەیانی ڕۆژی قیامەت دانامەزرێ، بۆ تەمبێ کردن لە تاوانەکانمان.
ئەو جەحەندەمە هەر ئەو نەزانینەیە کە ئەوڕۆ تێیداین و ئەو ئاورانەی کە هیچکات ناکوژێنەوە، تەنیاو تەنیا هەر نەزانی و تێنەگەیشتنی خۆمانە، کە هەر بڵێسە دەستێنێ.
ئەگەر ڕۆژێ کەسێ لێی پرسی ئەو هەموو ئاوە لە ناکاو لە کوێ ڕا هات؟؟؟
وە ئەو سێڵاوە چۆن کەوتەڕێ و پەیدا بوو؟؟
بڵێ:ئەو سێڵاوە لە ناکاو نەبوو، بەڵکوو چەندین ساڵە کە بەڕێوەیە، بەڵام ئێمە ئەمڕۆ هەواڵمان زانیوە.
بڵێ ئێمە سەدان ساڵە کە دڵۆپ دڵۆپ هەڵەمان کرد، دڵۆپەکان کۆ بوونەوە و بە یەک گەیشتن و بوونە زەریایەک!!
ئەرێ بڵێ ئێمە گشتمان نووقمی هەڵەکانی خۆمانین.
بڵێ، ئەوە سێڵاویەکە کە هەموومان تێیدا بەشدارین...
عرفان_نظرآهاری
🍃🌸🍃وەرگێڕان
نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2


