ماوەیەکە هێرشێکی زۆر دەکرێتە سەر مەزڵوم عەبدی و لەگەڵ ئەویشدا ئۆجەلان… — بەرەی کورد - Kurdish Front — TG.ME

ماوەیەکە هێرشێکی زۆر دەکرێتە سەر مەزڵوم عەبدی و لەگەڵ ئەویشدا ئۆجەلان و کوردانی رۆژئاوا کە بوونەتە هۆی شکستی کورد لە تورکیا و سوریا، بێ ئەوەی لایەنگری ئەم فکرە بم چەند شتێک لەسەر سووریا ڕوون ئەکەمەوە و ئێوەش بریاری خۆتان بدەن.

سەرەتا شەڕی ناوخۆی سوریا کە لە 2011 لەگەڵ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی سوریا دەستیپێکرد و بووە بەشێک لەو ڕاپەرینەی بە بەهاری عەرەبی ناسرا، هەموو بەهاری عەرەبیش پلانی دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بوو دژی ئەو حکومەتانەی چۆکیان بۆ خواست و بەرژەوەندی ئەوان نەدا. دوای ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەکە لە سوریا وڵاتانی نێودەوڵەتی و هەرێمی هاتنە ناو هاوکێشەکەوە و دوای سێ مانگ وڵاتانی نێودەوڵەتی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان دروست کرد بۆ ڕوخاندنی حکومەتی سوریا دوای ئەوەی لەرێگەی راپەرین شکستیان هێنا. لەم نێوەندەدا هێزێکی کوردیش دروست کە بە یەپەگە ناسراو و ئامانجی پاراستنی ناوچە کوردییەکان بوو و چەند ڕوبەروو بوونەوەیەکیش لەگەڵ حکومەتی سوریا دروست بوو.

لەدوای چەندین شەڕ و پێکدادان لە ساڵی 2014 ئەبوبەکر بەغدادی دەوڵەتی تیرۆرستی ئیسلامی لە عێراق و شام ڕاگەیاند، کە بەشێکیان پاشماوەی قاعیدە و بەرەی نوسرە بوون، بێ هیچ گومانێک دروستبوونی ئەم رێکخراوەش هەر کار و پلانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ناوچەکە و جیهان بوو، بۆ ڕووبەرووبونەوەی ئەم رێکخراوە لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە ساڵی 2015 ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەسەدەیان دروست کرد بە ئامانجی رووبەروو بوونەوەی داعش، واتە هەر لە خاڵەکانی دروستبوونی ئەم هێزە لەسەرەتا باسکراوە کە تەنها بۆ رووبەروو بوونەوەی داعشە نەک دروستکردنی هەرێمێک و دەوڵەتێک بۆیان لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، واتە ئەمریکا لایەنێکی تری دەست کەوت بۆ ئەوەی دژی حکومەتی سوریا و داعش بەکاریان بهێنێ کە هەسەدە و ئۆپۆزسیۆنی سوریاش بوو.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2015 تڕەمپ بۆ یەکەم خول بووە سەرۆکی ئەمریکا و دۆستێکی نزیکی ئەردۆغان بووە سەرۆک، لە مانگی ئابی 2016 تورکیا بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و تڕەمپ لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات جەرابلوس و باب و ئەعزازی کۆنترۆڵ کرد و ڕێگری کرد لە بەستنەوەی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا دوای کۆنترۆڵکردنی مەنبج، کەواتە لێرەدا ئەمریکا کوردی کردە قوربانی لە بەرداشی نێوان سوپای تورکیا و داعش هێشتیەوە کە هێشتا ڕەقە و دێرزوور و بەشێکی حەلەبی لەژێر دەستدا بوو، ئەوانەی ئێستا دەڵێن کورد بەرگری نەکرد لە رۆژئاوا بەڵام لێرە چەندین مانگ بەرگری، ئەمریکا بۆ نەهاتە دەنگ؟ وڵاتانی ئەوروپا بۆ نەهاتنە دەنگ؟ دیموکراسی و مافە مرۆڤە درۆینەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نەهاتنە دەنگ؟ وەڵامەکەی زۆر ئاسانە کورد وەک داشی دامە بەکاردەهێنرا و ئەمریکا و تورکیا بۆ بەرژەوەندی دەیان ساڵەی خۆیان کوردیان کردە قوربانی هەموو دیموکراسیە کارتۆنیەکەی رۆژئاوا و مافی مرۆڤەکەی پێشێل کرا کە هەر لە بنەڕەتدا بێ بنەما و درۆن، هەموو هەمانەش کاتێک ڕوویان دا هێشتا حکومەتێکی دژە بەرژەوەندی وڵاتانی رۆژئاوایی لە دیمەشق دەسەڵاتی هەبوو.
❤4👏2👍1👌1
September 6, 2026 194 1