Qadr Kaban - Gula Sura (Lyrics) | قادر کابان - گوڵە سورە
...
یەک لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژەکانە، خەڵکی شاری سلێمانی بوو. چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی شیوعی بوو.
ڕۆژی 02-02-1981 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت و پاشان لەلایەن بەعسییەکانەوە سەرەونگوون دەکرێت.
(عەبدولقادر جەلال مەحموود) ناسراوە بە (قادر کابان) لە ساڵی (1937ز.) لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لەدایک بووە.
لە ساڵی (1976ز.) لەگەڵ خاتوو (نەسرین کەریم حەمەسوور) ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و سێ منداڵیان بەناوەکانی (کاروان، کاوان، کوێستان) بووە.
هونەرمەند قادر کابان، لە سەرەتای ساڵی شەستەکانەوە، دەستی بەکاری هونەری کردووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە کە تا ئێستا و لە دوای کۆچکردنیشی گۆرانییەکانی لەیادنەکراون و بوونەتە بیرەوەری ژیانی زۆرێک لە دانیشتووانی شاری سلێمانی.
مامۆستا و هونەرمەند (ئەنوەر قەرەداغی) ، دەربارەی هونەرمەند (قادر کابان) ، دەڵێت: کاتێک دەستمان بەکاری هونەری کرد لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانیدا، درکمان بەوە کرد کە توانایەکی زۆر باشی هەیە، بۆیە داوامان لێکرد لەگەڵماندا کاربکات، هەر بۆیە لە زۆربەی کار و ئاهەنگەکاندا لەگەڵماندا بەشدارییەکی چالاکانەی هەبوو.
قەرەداغی ئاماژەی بەوەش کرد: کە دەنگێکی زۆر بەرز و جوانی هەبووە، کاتێکیش کە هەڵبەستی هەڵدەبژارد، زۆر بەسەلیقە بووە لە هەڵبژاردن و دیاریکردنی ئەو هەڵبەستەی کە پڕ مانابوو، هەروەها ئەو ئاوازەی لەلایەن تیپەکەوە، یان هونەرمەند (کەریم کابان) ەوە بۆی دادەنرا، زۆر باش وەریگرتووە و جوانکاریشی تێدا کردووە.
هونەرمەند قادر کابان، جیاواز لە هونەری گۆرانی هەوڵیداوە فێری ژەنینی ئامێریش بێت، وەک هونەرمەند (ئەنوەر قەداغی) دەڵێت: من وانەم پێوتووە، بەڵام بەهۆی بژێوی ژیانی، کە دوکانی سەرتاشی هەبوو، نەیدەتوانی بەشێکی ژیانی خۆی بۆ ئەوە تەرخان بکات.
قادر کابان، کەسێکی زۆر سادە و ڕۆح سوک و قسەخۆش بووە، خاوەنی هەستێکی نەتەوەیی بەرز و نیشتمانپەروەری بووە، دوکانی سەرتاشخانەکەی بووەتە جێی کۆبوونەوە و گردبوونەوەی هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی.
لە ساڵی (1972ز.) یەکەم بەرهەمی تەلەفیزیۆنی تۆمارکردووە.
هونەرمەند (قادر کابان) لە (28-02-1981) لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە و بێ سەروشوێن کراوە، تا دواتر هەواڵ بڵاودەبێتەوە کە هونەرمەند لە سێدارەدراوە، هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە لە ڕۆژی (01-07-1981) لە سێدارەدراوە، بەڵام (کاروان قادر کابان) کوڕی هونەرمەند، ئەڵێ: لەلایەن بنەماڵەکەمانەوە زۆر هەوڵماندا کە شتێکمان دەستکەوێت، یان لە ڕێگەی زیندانییەکەوە کە بەردەبێت هەواڵێکمان پێبگات، بەڵام ساڵانی خایاند و ئەوەمان هەر دەستنەکەوت، چونکە ڕژێمی بەعس کاتێک کەسێکی دەستگیردەکرد سەر و سۆراغی نەدەمان.
هونەرمەند (قادر کابان) برای هونەرمەند (کەریم کابان)، کە ئەوان خێزانێکن پڕ لە هونەر و لە گێڕانەوەیەکیدا هونەرمەند (کەریم کابان) دەڵێت: (ناخۆشترین ڕووداوەکانی ژیانم یەکێکیان لە دەستدانی قادر کابان بوو) لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی قادر کابان، گۆرانی (هەی شەم)ە، کە هۆنراوەی (وەلی دیوانە)یە.
..
ئاواز: ویلیەم یوحەننا
هۆنراوە: شێخ ئەحمەدی شێخ غەنی (فەوزی)
...
Lyrics | هۆنراوە
گوڵە سوورە جوانەکەی
باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحم لە دڵ نێ
تاوێ ببیە میوانم
گوڵە سوورە جوانەکەی
باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحم لە دڵ نێ
تاوێ ببیە میوانم
شیری برۆی کێشاوە ئەمری داوە بە چاوی
بۆ کوشتنی ئەوانەی کەوتوونەتە ناو داوی
کەوتوونەتە ناو داوی
گوڵە سوورە جوانەکەی
باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحم لە دڵ نێ
تاوێ ببیە میوانم
گوڵە سوورە جوانەکەی
باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحم لە دڵ نێ
تاوێ ببیە میوانم
ملی وەنەوشەی شکاند بە بۆی عەتری زوڵفانی
بازاری لەعلی نەهێشت ڕەنگی ئاڵی لێوانی
ڕەنگی ئاڵی لێوانی
گوڵە سوورە جوانەکەی
باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحم لە دڵ نێ
تاوێ ببیە میوانم
گوڵە سوورە جوانەکەی
باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحم لە دڵ نێ
تاوێ ببیە میوانم
...
gulle sûre cwanekey
baxî hiywayi jiyanm
xwa rehm le dll nê
tawê bibiye miywanm
gulle sûre cwanekey
baxî hiywayi jiyanm
xwa rehm le dll nê
tawê bibiye miywanm
şîrî broyi kêşawe emirî dawe be çawî
bo kuşitinî ewaneyi kewtûnete naw dawî
kewtûnete naw dawî
gulle sûre cwanekey
baxî hiywayi jiyanm
xwa rehm le dll nê
tawê bibiye miywanm
gulle sûre cwanekey
baxî hiywayi jiyanm
xwa rehm le dll nê
tawê bibiye miywanm
milî wenewşeyi şkand be boyi 'etirî zullfanî
bazarî le'lî nehêşit rengî allî lêwanî
rengî allî lêwanî
gulle sûre cwanekey
baxî hiywayi jiyanm
xwa rehm le dll nê
tawê bibiye miywanm
gulle sûre cwanekey
baxî hiywayi jiyanm
xwa rehm le dll nê
tawê bibiye miywanm
1May 3, 2026 852 3