کۆمپانیای Tether USDt لە چارەکی چوارەمدا سەرەڕای دابەزینی کریپتۆ،سەرمایەی 187 ملیار دۆلاری لە بازاڕدا تۆمارکرد.
سەرمایەی بازاڕی USDt، کە stablecoin ی کۆمپانیای Tether بە دۆلاری ئەمریکییە، لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2025دا بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی 187.3 ملیار دۆلار، سەرەڕای دابەزینی گشتی لە بازاڕی دراوی کریپتۆدا دوای فرۆشتنی مانگی ئۆکتۆبەر.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی چارەکی خۆی، سەرمایەی بازاڕی USDt لە چارەکی ڕابردوودا 12.4 ملیار دۆلار زیادیکردووە.داتاکان ئەوە دەردەخەن کە USDt خەریکە باڵادەستی خۆی دەچەسپێنێ لە کاتێکدا ڕکابەرەکانی لاواز بوون.

3February 5, 2026 458