KCC (kurdistan Cryptocurrency Center): post #8580 — TG.ME

دووەم گەورەترین سندوقی خانەنشینی لە کۆڵۆمبیا دەرفەتی وەبەرهێنانی بیتکۆین پێشکەش دەکات.
کۆمپانیای AFP Protección کە دووەم گەورەترین بەڕێوەبەری سندوقی خانەنشینی و قەرەبووکردنەوەی تایبەتە لە کۆڵۆمبیا، خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی سندوقێکی وەبەرهێنان کە وەبەرهێنان لە بیتکۆین دەکات.
خوان دەیڤید کۆریای سەرۆکی کۆمپانیای Protección SA لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سایتی هەواڵی ناوخۆیی ڤالۆرا ئەنالیتیک دەستپێشخەرییەکەی پشتڕاستکردەوە. کۆریا ڕوونیکردەوە کە دەستڕاگەیشتن بە بەرهەمەکە سنووردار دەبێت و تەنها لە ڕێگەی پرۆسەی ڕاوێژکاری کەسییەوە دەدرێت بەو کەسانەیە کە هەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەکانی پرۆفایلی وەبەرهێنەرێکە کراوە. تەنها ئەو کڕیارانەی کە پێوەرە تایبەتەکان بەدی دەکەن دەتوانن بەشێک لە سەبەتەی وەبەرهێنانەکانیان بۆ بیتکۆین تەرخان بکەن.
January 26, 2026 408