🔺 حەزرەتی شێخی گەیلانی (قدس الله سرە) هێندە جەنابی حەزرەتی موستەفایﷺ خۆشدەویست. کاتێک نزیكی شاری مەدینە بووەوە،
▫️ پێڵاوەکانی لەپێ داکەند و بە پێی پەتی ڕێگەکەی بڕی، لە خۆشیی نزیکبوونەوە و شۆقی ناخی، فرمێسک لە چاوەکانی دەهاتە خوارەوە. ڕووی کردە موریدانی و فەرمووی: دەنگتان نزم بکەنەوە و بەڕێزەوە بوەستن، چونکە ئێوە لە بەردەم حەزرەتی سەروەری پێغەمبەراندا ﷺ وەستاون.
▫️ کاتێ تەشریفی گەیشتە بەرانبەر ڕەوزە و ڕووی کەوتە بەرانبەر حەزرەتی خۆشەوست ﷺ بەدڵێکی پڕ حەسرەت و ئەدەبەوە سەری دانەواند و فەرمووی: هەر کەس ئیدیعای خۆشەویستی حەزرەت ﷺ بکات و لەکاتی یاکردنەوەی دا دڵی نەلەرزێت و هەموو ئەندامەکانی ملکەچی سوننەتەکانی نەبن، ئیدیعایەکەی بێ بنەمایە. چۆن دەبێ مرۆڤ لە ئەوینی مەحبوبەکەی فەنا نەبێت!
📚 بهجة الأسرار ومعدن الأنوار
--------------------
✳️ کانال عاشقان حضرت پیر ق.س
🆔 @shahi_osman