بابەت: لابردنی ڕەسمی تیلیگرام لەلایەن هەموو خەڵكەوە بەیەكجار و مەسەلەی ئێپستین
لە نێوان ڕاستی و ترسدا؛ کێ کۆنترۆڵی عەقڵت دەکات؟
سڵاوی خوای پەروەردگارتان لێبێت، هاوڕێیان و ئازیزانم لە چناڵەکەمان..
من (دیدار)م و دەمەوێت بۆ ساتێک لەم جەنجاڵی و ژاوەژاوە دیجیتاڵییە دوور بکەینەوە و بە چاوێکی تر سەیری ئەو شەپۆلە بکەین کە ئێستا عێراقی گرتووەتەوە. ئەمڕۆ دەبینین خەڵکێکی زۆر لە ترسی "سووتانی ئەکاونت" یان "تێوەگلان لە دۆسیەی ئێپستین"،(یانی تێناگەم كێ ئیشــی بە تۆ هەیە بتخاتە دۆسیەكەی ئێپستینەوە.😂؟) وێنەی پرۆفایلەکانیان لادەبەن. بەڵام وەرن با لێی ورد ببینەوە: ئایا کێشەکە لە وێنەکەدایە، یان لەو دەروونەدایە کە وێنەکە بەڕێوە دەبات؟
١. شکستی مەعریفی و هەڵاتنی دەستەجەمعی
مرۆڤ کاتێک لە بابەتێک تێناگات، یەکەم کاردانەوەی "ترسە". کاتێک ملیۆنان لاپەڕە لە دۆسیەیەکی ئاڵۆزی وەک ئێپستین بڵاو دەبێتەوە، مێشک توانای شیکردنەوەی نامێنێت. لێرەدا مرۆڤ پەنا دەباتە بەر ئەوەی پێی دەوترێت "پارێزگاریی وەهمی". لادانی وێنەی پرۆفایل لای زۆربەی خەڵک وەک کڕینی تەعویزەیەکە بۆ دوورکەوتنەوە لە شەیتان، نەک کارێکی لۆجیکی. ئازیزم، ئەگەر وێنەکەت لادەبەیت تەنها بۆ ئەوەی "نەسوتێیت"، بزانە کە پێش ئەکاونتەکەت، سەقامگیریی فیکریت سووتاوە.
٢. سەلامەتی سەر ئینتەرنێـت: وێنە یان ڕەفتار؟
لە دنیای ئەندازیاریی زانیاریدا، ئاسایش بە "کۆد و دوو قۆناغی پشکنین" دەپارێزرێت، نەک بە شاردنەوەی ڕووخسار. ئەوانەی پێیان وایە بە لادانی وێنە لە هاک دەپارێزرێن، وەک ئەو کەسە وان کە کلیلی ماڵەکەی لەسەر دەرگا جێهێشتووە و پەردەی پەنجەرەکانی داخستووە! جیهانی دیجیتاڵ ڕەحم بە "نەزانین" ناکات. ئەگەر دەتەوێت نەسوتێیت، قەڵغانی فیکریت بەرز بکەرەوە، نەک ئەکاونتەکەت ڕەش بکەیت.
٣.خەڵكینە بۆ شوێنی هەڵەی گشتی ئەكەون؟
ئەم دۆخەی ئێستا باشترین نموونەی "ئەقڵی کۆمەڵی"یە (Herd Mentality). کاتێک کەسێک ڕادەکات، هەمووان ڕادەکەن بێ ئەوەی بپرسن بۆچی؟ "هەرکەسێک پێشەنگی خۆی نەبێت، دەبێتە پاشکۆی ترسەکانی خەڵک". مەبنە پاشکۆی دەنگۆیەک کە بنەمایەکی زانستی نییە. تێلێگرام بە وێنەیەک داناخرێت و ناوی هیچمان ناچێتە ناو فایلە مێژووییەکانی ساڵانی ڕابردوو.
کۆتایی پەیامەکەم بۆ ئێوە:
ببنە خاوەنی زانیاری، نەک قوربانی دەنگۆ. جیهانی نوێ پێویستی بە مرۆڤی "بەئاگا" هەیە، نەک مرۆڤی "كەم زانیاری بەسەردەمەكەی خۆی". ئەکاونتەکانتان بە وێنە یان بێ وێنە، بە پشتیوانی خودا و گرتنەبەری هۆكاری تەكنیك زانستی خۆتان بپارێزن.
دیدار تێكنۆلۆجی
February 9, 2026 1.8K 4