کاتێک مرۆڤ لە ڕاستیی ئەم دنیایە دەگات، تێڕوانینی بۆ زۆر شت دەگۆڕێت. ئیتر وەک پێشتر بۆ لەدەستدانی هیچی خەم ناخوات، ڕەزامەندیی خەڵکی ناکاتە ئامانجی خۆی، و تەمەنی لە کۆکردنەوەی ئەو شتانەدا بەفیرۆ نادات کە جێیان دەهێڵێت.
پشکی زۆری کاتمان دەدەین بە دنیا، کەچی لە کۆتاییدا بۆمان دەردەکەوێت گەورەترین زیانێک کە کردوومانە، هەر هەمان کات بووە.
ئەی ئەوەی هێشتا دەرفەتت لەپێشە: نێوانت لەگەڵ الله چاک بکە، زۆر بەئەمەک بە بۆ دایک و باوکت، لەگەڵ ماڵ و منداڵتدا میهرەبان بە، لەوانە ببوورە کە ئازاریان داویت، و زۆرتر دەست بۆ کاری چاکەببە.
ژین زۆر لەوە کورتترە بڕوای پێ بپچڕین، کۆچکردنیش بەبێ ئاگاداری دێت. بەختەوەر ئەو کەسەیە بە دڵێکی پاک و توێشوویەکی چاکەوە بگەڕێتەوە لای پەروەردگاری.



