؛ ☆.🔆💜°🙍♀° ❤️ ؛🔆°🌻°🔆❤️🌼❤️°🌹° ؛💜°🕊°🔆 ؛🕊 ☆.🔆💜°🙍♀°❤️° 🔆°🌹°🔆❤️🌼❤️°🌻° 💜°🕊°🔆 🕊 مێژووی تازە، مێژووی هەستانەوەی ئەسپەکان بوو هەستانەوەی کێڵگەکان، هەستانەوەی تاشەبەردەکان و هەستانەوەی شەقامەکان و هەستانەوەی ژنەکان! تاران پەچەی بە درەخت گرتەوه، عەبای دا بە سەرئاودا و جبەی کردە بەر جادە. عەمامەی کردە سەری باخچە. بە زۆر ڕیشی به گۆرانی هێشتەوە کراسی عاشۆرای کردە بەر شیعر و مۆسیقای بێوەژنکرد و ژیانیکرد به پرسه! تاران بە دەم کەسەوە پێناکەنێ بە دەم مەرگەوە نەبێ. ئەو خۆشی لە هیچنابینێ، لە مەرگ نەبێ! ژنی ئەو کوڕی ئەو کچی ئەو هەموویان ناویان هەر مەرگه و ئەوەی لەوێ لەدایک نابێ، ژیانە! ئێستا فواد سوڵتانی و مۆسیقا لە ناو شیعردا، بوون بە چرا. پەنجەی ئەو و پەنجەی باران، هەر یەک پەنجەن. سەری ئەو و سەری هەتاو، هەر یەک سەرن. قاچی ئەو و قاچی ڕێگا، هەر یەک قاچن. لە ئێستەدا تۆ بە عاستەم فواد سوڵتانی و ڕووبارێ، لە یەکتر جوێدەکەیتەوە. لە ئێستەدا تۆ، بە ئاستەم فواد سوڵتانی و ئازادی لە یەکتر جوێدەکەیتەوە... #مامۆستاشێرکۆ_بێکەس🌻🌹🕊 ؛🕊 ؛💙°🕊°🔆 ؛🔆°🌹°🔆🌼❤️°🌻° . ؛🔆💜°❤️°🙍♀°❤️° 🕊 💙°🕊°🔆 🔆°🌻°🔆❤️🌼❤️°🌹° 🔆💜°❤️°@zmankurdy
3