ئەو دایک و باوک و مامۆستایانەی کە تەنیا بە زمانی بێگانە لەگەڵ منداڵە… — کاناڵی وشەی کوردەواری — TG.ME

ئەو دایک و باوک و مامۆستایانەی کە تەنیا بە زمانی بێگانە لەگەڵ منداڵە دووزمانەییەکان دەدوێن خەسارێکی زۆریان پێ دەگەیێنن؟ لەوانەیە گوێت لەو دایک و باوک و مامۆستایانەی قوتابخانەکان گرتبێت کە دەڵێن: ١. "منداڵەکەمان کاتێک دەچێتە قوتابخانە نابێت لەهجە (شێوەزاری) پێوە دیار بێت و هەر بویە خۆی فێری زمانی دایکی دەبێت و پێویست ناکات لەگەڵی بەو زمانە قسە بکەین" ٢. "دووزمانەیی دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئاستی خوێندەواریی منداڵەکان." ▪️لە وەڵامی یەکەم ڕستەدا: هەموومان شێوەزار یان لەهجەمان هەیە و تەنانەت لە کوردیشدا هیچ ئاخێوەرێک وەکوو یەک قسە ناکات و ئەو بیرۆکەیەی کە هەندێک کەس شێوەزاریان پێوە دیارە و هەندێکیان شێوەزاریان پێوە دیار نییە، وەهم و ئەفسانەیە. شێوەزاری تاکەکان دەکرێت خەست و ئاشکرا یان کەمتر دیار بێت، بەڵام هەموو قسەکەرێکی زمانێک، شێوەزاری پێوە دیارە و بە لەهجەوە قسە دەکات. تەلارسازیی دەنگەکانی قسەکردن بۆ هەر مرۆڤێک جیاوازە و  هیچ مرۆڤێک نییە کە شێوەزار و لەهجەی نەبێت. ئەو دایک و باوکانەی کە بە بیانووی "هەبوونی شێوەزار یان لەهجە" منداڵەکانیان لە زمانی یەکەم (زمانی دایکی) بێبەش دەکەن، بێئاگان لەو ڕاستییەی کە منداڵ دەفرایەتییەکانی زمانی دووەم لە ڕێگای زمانی یەکەمی خۆیەوە گەشە پێ‌ دەدات و دواتر بە سەر زمانی دووەمدا زاڵ دەبێت و باشتر دەیزانێ، جا بە ئاسانی دەیگوێزێتەوە بۆ زمانەکانی تریش و ئەو کاتەی کە منداڵی دووزمانە لە زمانی یەکەم و دووهەمی خۆیدا ئاستێکی بەرزی هەیە، دەتوانێ زمانەکانی دیکەش خێراتر و باشتر فێر ببێت. ئەنجامی هەموو لێکۆڵینەوەکان لە ئاستی جیهاندا ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە منداڵ هەرچی زیاتر زمانی یەکەمی (یان وەک دەڵێن زمانی دایکی) وەک ئامرازی سەرەکیی پەروەردە و فێرکاری لە بەردەستدا بێت، باشتر دەتوانێ بابەتەکان فێر بێت و هەروەها بە سەر زمانی فەرمی و زاڵی وڵات و زمانەکانی دیکەشدا شارەزایی زیاتری هەبێت. (بە کلیککردن لەسەر ئەم بابەتە سەیری وتارەکەم بکە 👈 لەهجە یان شێوەزار). ▪️لە وەڵامی ڕستەی دووەمی مامۆستاکانی زانکۆدا: توێژنەوە زانستییەکانی زمانناسی  دەریانخستووە کە دووزمانیی نەک هەر نابێتە هۆی لاوازبوون و ئاستی دابەزاندنی خوێندەواری، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، تاکزمان و بێبەشکردن لە زمانی دایکییە کە فێربوون و ئاستی خوێندنی منداڵان دەڕۆخێنێت . (لەسەر ئەم وتاره کلیک بکە👈 زەینی ئاخێوەران) بۆ نموونە: 1. بەهێزکردنی توانا هۆشەکییەکان: دووزمانەیی ئاستی هۆشەکی و ناسینی (cognitive) ، توانای چارەسەرکردنی کێشەکان، توانای جەختکردنەوە و بەڕێوەبردنی زانیارییەکان زیاد دەکات. منداڵانی دووزمانە باشتر دەتوانێت لە چەمکە دەرهەستەکان تێبگات و خێراتر پەرە بە هزری ئەبستراکتی خۆی بدات. 2. پەرەپێدانی کارامەیی خوێندەواری و زمان: پەرەپێدانی زمانی دایکی یارمەتی منداڵان دەدات خێراتر و کاریگەرتر فێری کارامەیی خوێندەواری بە زمانی دووەم ببن. توانای گواستنەوەی چەمکەکان لە زمانی یەکەمەوە بۆ زمانی دووەم (گواستنەوەی زمان language transfer) فێربوونی زمانی دووەم ئاسان دەکات. 3. باشترکردنی ئاستی خوێندن لە درێژخایەندا: پرۆگرامی دووزمانە یان فرەزمانی ئاستی خوێندەواریی خوێندکاران بەرز دەکاتەوە. نموونەیەک لەم دەسکەوتە لە سیستەمی فێرکاریی وڵاتەکانی دیکەدا دەبینرێت، کە منداڵان لە یەک کاتدا پەرە بە زمانی دایکی خۆی و زمانی دووەم دەدات (بڕوانە کتێبی👈 تێگەیشتنی هەڵە سەبارەت بە زمان). بۆیە ئەو باوەڕەی کە "دووزمانەیی دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئاستی خوێندەواری" لەسەر تێڕوانینی نازانستی و نەبوونی هۆشیاری زمانی دامەزراوە (بڕوانە وتاری 👈 ئایدۆلۆژیاکانی زمان). دوکتۆر عادڵ محەممەدی @zmankurdy

lrr.modares.ac.irبررسی تبعیض لهجه‌ای در رسانه‌ها براساس ایدئولوژی‌های نژادی-زبانیایدئولوژی‌های نژادی–زبانی باورهایی هستند که زبان و نژاد را به هم پیوند می‌دهند و بر اساس آن، برخی لهجه‌ها یا زبان‌ها به‌خاطر نژاد گویشوران کم‌ارزش یا فرودست تلقی می‌شوند و در نتیجه…
❤7👌3
August 30, 2026 196 1