نیشتمان🌻🌹🕊 نیشتمان ئەی خاک‌وخۆڵی تۆ کلەی چاوانمه نیشتمان ناوی… — کاناڵی وشەی کوردەواری — TG.ME

نیشتمان🌻🌹🕊 نیشتمان ئەی خاک‌وخۆڵی تۆ کلەی چاوانمه نیشتمان ناوی بەڕێزت هێزی ڕۆح و گیانمه نیشتمان ئەی بەربەیانت ڕۆشنی ئیمانمه نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە نیشتمان قوربانی کوێستانت دڵی پڕدەردی من نیشتمان حەیرانی گەرمێنت هەناسەی سەردی من نیشتمان سەرمەشقی بەرزی هیمەتە کۆماری تۆ مەرکەزی زانستی و عیرفانە لادێ و شاری تۆ نیشتمان  باخانی فیردەوسە هەمووگوڵزاری تۆ عیزەت و فەخرە هەموونەخشی دەرودیواری تۆ نیشتمان ئەی شاخ‌وداخانت ئومێدی دڵ هەموو نیشتمان دەشت و بیابانت بەهەشتی ئارەزوو نیشتمان شەرتە کە تۆزی ڕێت بە ئەم دنیا نەدەم شەرتە تا ماوم لە شەرتی گیان‌فیدایی لانەدەم نیشتمان شەرتە لە عەشقی پاکی تۆ سەر بانەدەم شەرتە قەت گوێ بۆ رەقیب و وەسوەسەی ئەعدانەدەم نیشتمان ئەی فێنکی قەلبم شنەی کوێستانەکەت نیشتمان ئەی ئاوی ژینم خاکی کوردستانەکەت نیشتمان ئیحسانی تۆیە خوێنی باوباپیری من هێزی شان و نووری دیدە و قودرەتی تەدبیری من نیشتمان گەر خوێنی من پاکە و حەڵاڵە شیری من هەر لە سەر ڕێی خۆشەویستی تۆیە بڕوا و بیری من نیشتمان دایم لەسەر ئاواتی بەرزی ناوی تۆم خاترت جەم‌بێ بەڵاگەردانی خاک و ئاوی تۆم لاوی کورد ئەر پاکە شیرت، هەستە وەک شێری ژیان ڕاکە مەیدان بۆ بەجێ‌هێنانی مافی نیشتمان ڕۆڵەکەی سوڵتان‌سەلاحەدین نەخۆی گۆڵی کەسان ڕوکنی ئیمان، خۆشەویستی نیشتمانە بێگومان لاوی کوردم، خۆت نەکەیتە دارەدەستی دوژمنت دوژمنت نەتباتە مەیدان بۆ برای‌خۆکوشتنت کوردە قەت نەنوی بەلایەی دوژمنی عەیارەوە شیری دوژمن تێکەڵە حەتمەن بە ژاری مارەوە ڕەنگ نەکەی داوێنی نامووست بەلەکەی عارەوە نیشتمانت دایکتە نەیدەی بەدەست ئەغیارەوە ڕەنجی باوباپیری تۆ، ئەم نیشتمانەی دا بە تۆ کوردە! وریابی نەکەی باپیرەکانت ڕەنجەڕۆ کوردە دین و نیشتمانە مایەی بەرزی ژینی تۆ دوژمنی هەردووکیانه دوژمنی بێدینی تۆ هەربژی تۆ و نیشتمانت، هەربژی ئایینی تۆ با لە داخدا شەق‌ببا بەدخاهی تۆ، بەدبینی تۆ هەستەسا هەروەک تریشقە ڕیشەکەن‌کە دوژمنت تا بەفێڵ‌وگەڕ لە ڕیشەی دەرنەهێناوە بنت #کاک‌ئەحمەد_موفتی‌زاده

🕊4❤1
August 28, 2026 274 8