چەنگیز_سیگارچی🌻🌹🕊 تەرەغە! بەرزەچیای خۆڕاگر كانی ڕووناكی ئەوین و… — کاناڵی وشەی کوردەواری — TG.ME

#چەنگیز_سیگارچی🌻🌹🕊 تەرەغە! بەرزەچیای خۆڕاگر كانی ڕووناكی ئەوین و ئاگر لووتكەكەت چاوگی گڕی نەورۆزە وا لە بەرچاوی گەلم پیرۆزە مەتەرێزی شەڕەف و دڵپاكی ڕۆحی هەرمان و دڵی ڕووناكی سەنگەرت چاوگەیە كانی ژینە سێبەرت تاوی دڵی بێ‌تینە ڕیزەبەردت مەتەرێزئاسایە بڕبڕەی پشتی كوڕی ئازایە دانەبەردت كە لە یەک‌ئاڵاون ئارەقە و خوێنی لە ڕوو پڕژاون بۆیە وەک خۆر لە بریسكانەوەیە خوێنی كورد بەو گڕەبەردانەوەیە نەخشی تۆماری هەزاران ساڵەم لەسەرت نەخشە بە چەشنی ناڵەم وەک سەری میلەتەكە سەربەرزی دژ لە بەرهەیبەتی بەرزت لەرزی بەژنی هیوای مەیە ئەو باڵایە بۆیە دژ چاوگەلی پێی‌هەڵنایە چاوی سوڵتان و دڵی میرقازی ودمی سەربەرزی بە تۆ دا قازی جێی كەلاک‌خۆر و گەڕ و ڕووڕەش نێی هەڵۆ شاباڵی لە بەرزیت دەشنێی ڕەوەزت لانکی پڵینگ و شێرە بۆ ڕەواسە و چەقەڵان هەڵدێرە گورزی تۆ پێمەڕەكەی فەرهادە بە سەری دوژمنی كوردی دادە بەردەدەرزی لە پەنات وێستاوە وەكوو نێزەی دەسی كورد ڕاساوە كێشكی تۆ‌ دەگرن سێ‌كۆیان نابزوون بۆیە لە جێگەی خۆیان سەربەرز سینەمەتاڵ قیت‌وزۆپ نەیسمین مووشەک و ڕاكێت و تۆپ خەنجەری خاكەكەمی ڕاساوی شەوەزەنگ هەڵچوو لە نوچكت چاوی... #نیمابۆکانی

❤5
August 28, 2026 207 3