#ژیلەمۆ🌻🌹🕊 ئەی هەورەکان! وەرن لە چاوگەی چاومەوە، سەرڕێژی کەن شەستەبارانی شیوەن و تووڕەییتان ئەی باخەکان! بێن لەو ئاگرەی باڵاتان ڕایشەکێنن ئاڵای سووری چەمەرچۆپیم چون هەموو کات، من سێڵاوی زامی تازەم لێدەچۆڕێ ئەی چیاکان! شینگەیەکم لە ئامێزی گڕی خۆتان بۆ دابین کەن هەموو ڕۆژێ گۆڤەندی مەرگ، دێت و ڕەنگی خۆی دەگۆڕێ ئەمڕۆ خەمی شاکۆستێکی مەریوانم لە کۆڵ ناوە زرێبارم، تینوو لە ئاگری چاوان، هەنسکی بێکەسی ئەدات هەمووڕۆژێ، داری گیان و چیای بڕوا و گوڵی ژینام کۆڵەواری کارەساتە و کارەساتە و کارەسات! من لە ژینگەی پڕگرین و نیشتمانی پڕبرینم دوور لە باڵای شاخەکانم، بێکەس و تەنیاترینم! #ڕەحیم_لوقمانی.
2
1August 27, 2026 187 2