مامۆستاناسر_ڕەزازی🌻🌹🕊 هۆ هۆزەکەم! دەنگی زوڵاڵی تۆ نەبێ منیش لێرەوە… — کاناڵی وشەی کوردەواری — TG.ME

#مامۆستاناسر_ڕەزازی🌻🌹🕊 هۆ هۆزەکەم! دەنگی زوڵاڵی تۆ نەبێ منیش لێرەوە بێ‌دەنگم هۆ خاکەکەم! ڕەنگی سوورئاڵی تۆ نەبێ منیش لێرەوە بێ‌ڕەنگم من بێ‌ئێوە باڵدارێکی باڵ‌شکاوم کانیێکی وشک‌وبێ‌ئاوم دوورم‌لێتان بەڵام براکانم: ئازاری زامەکانتانم دوورم‌لێتان بەڵام هاوڕێکانم: هاودەمی ڕۆژوشەوتانم دوورم‌لێتان بەڵام کەسەکانم: بۆ هەمیشە لەگەڵتانم هاوخوێنتانم هاوبیرتانم من گیان‌فیدای کوردستانم #ڕەزا_محەمەد سڵاو پێشمەرگەی قارەمان چاکترین ڕۆڵەی کوردستان پڵنگی سەرشاخ و هەردان هەڵۆی خۆێناوی سەربەردان شەڕی مە شەڕی ژیانە شەڕی باوەڕوئیمانە لەگەڵ کوردستان پەیمانە یا کوردستان یا نەمانە کوڕی کوردی ئازاودلێر هەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر لە کوردستان ڕامێنە تێر وێران بوە وڵاتی زەنوێر شەڕی مە شەڕی ژیانە شەڕی باوەڕوئیمانە لەگەڵ نیشتمان پەیمانە یا کوردستان یا نەمانە سڵاو پێشمەرگەی قارەمان چاکترین ڕۆڵەی کوردستان پڵنگی سەرشاخ و هەردان هەڵۆی خۆێناوی سەربەردان ئەو خاکە خاکی کوردیە خۆ خاوەنی دیکەی نیە سەبەب بۆ هێرشی وی چیە؟ کوردستانە و کوردخێویە شەڕی مە شەڕی ژیانە شەڕی باوەڕوئیمانە بۆ ئازادی کوردستانە یا کوردستان یا نەمانە... #مامۆستاهێدی.

❤5
August 26, 2026 210 2