نەجمەدین_غوڵامی🌹🌻🕊 ئەی وەتەن با ئاگردانی زاماری بەربارانیش‌بم با… — کاناڵی وشەی کوردەواری — TG.ME

؛✿🌹🔅🇭🇺🍃🇭🇺🌹🇭🇺🍃● ؛🌹 ✿ 🌻🇭🇺🌹🇭🇺🍃●   ؛✿🌹🍃● ؛🌼● ؛🕊 ✿🌹🔅🇭🇺🌹🇭🇺🍃● 🌹 ✿ 🌹🇭🇺🌻🍃● ✿🌹🍃● 🌼● 🕊 #نەجمەدین_غوڵامی🌹🌻🕊 ئەی وەتەن با ئاگردانی زاماری بەربارانیش‌بم با قەیاغی هەڵگەڕاوەی نیوەشەوی تۆفانیش‌بم له ڕێتا ئاگرێکم هەر دووکەڵاوی مەرگم نیه به سەرکێوی داخا ئەڕۆم کزە و ترسی جەرگم نیه سوێند به ناوت هەر پێشمەرگەتاقانەکەی جارانی تۆم هەر ئاوێنە هەتاودیدەی قەیوانەکەی جارانی تۆم لێت‌نەشێوێ ڕێ‌پەشێوێ بڵێ مەیلی ئەوسای نیه هەڵزنینێ، ڕاچەنینێ تاوێ سەدای ئەوسای نیه له بیرت‌بێ ئەی وەتەن من ئافاتی شەڕ نەیبەزاندم وەک ئەسپەکەی باوبۆران‌بم هیچ‌بۆرانێ نەیبەزاندم ئەمێستاکەش ئەی کوردستان! سوێند بە بەفری قەندیلەکەت سوێند به نەغمەی ئاڵەنەغمەی تەیرەمەست و خۆشخوانەکەت هەروەک ئەوسا هەتا مردن بەردەبازی ڕێگات ئەبم هەر تەڵان و هەر پەرژینی بەرهەیوانی دەرگات ئەبم تۆش نەکەی نا دڵ له دڵ بەی(بدەی) بڵێی دووره پێشمەرگەکەم تۆ به لوورەی "با" بانگم‌که  منیش وە پای باران ئەگەم... #سمایل_خورماڵی. ؛🕊 .؛🌼●🇭🇺 .؛■ 🌹🍃🇭🇺 ؛🌹 ✿ 🍃🌹■🍃🇭🇺 .؛ ✿🌹🔅■🍃■🌹🍃🇭🇺 🕊 🌼●🇭🇺 ✿ 🌹🍃●🇭🇺 🌹✵🌹■🌹■🍃●🇭🇺 ✿ 🌹🔅🍃■🌹🍃●🇭🇺

❤5
August 26, 2026 174 2