لقی کۆیەی ژیار ئاهەنگی دەرچووانی فێرخوازانی خولی هاوینەی لەپاڕکی فاتیح ڕەسول سازکرد.
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و پەروەردەییەکانیدا لقی کۆیەی ژیار، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ۳ی ۹ی۲۰۲٦، کۆتایی بە "خولی هاوینە" هێنا. ئەم خولە ماوەی ۱۱ هەفتەی خایاند.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز لەلایەن فێرخواز (محمد سەعدون) دەستی پێکرد.
پاشان بەڕێز (مامۆستا یاسین جەمال) بەرپرسی لق، لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر چالاکی و خزمەتەکانی لقی کۆیەی ژیار بەهاوشاریانی لەکۆتاییدا جەختی لە بەردەوامبوون و پێویستبوونی ئەم جۆرە پرۆژە پەروەردەییانە کردەوە لە خزمەتی نیشتیمانەکەمان.
لە تەوەرێکی تری مەراسیمەکەدا، بەڕێز (د. محمد ئازاد) تیشکی خستە سەر ڕۆلی دایکان و باوکان لە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ پێگەیاندنی لایەنی زانستی و پەروەردەییەکانی ڕۆڵەکانیان.
• دواتر (مامۆستا دانا فتحی) بەرپرسی بەشی پەروەردە تیشکی خستە سەر گرینگیی خولی هاوینە لە پێگەیاندن و پەرەپێدانی کارامەیی فێرخوازان.
مەراسیمەکە بە دابەشکردنی بڕوانامەی بەسەر فێرخوازان و بەخشینی سوپاس و پێزانین بە مامۆستایانی خولەکە کۆتایی هات.
راگەیاندنی لقی کۆیەی ژیار
1September 4, 2026 45