ئەمڕۆ گەلاوێژ ئەنگوت و مزگێنی نەمانی گەرما درا! گــــەلاوێژ دهکەوێت یان دەئەنگوێت واتای چییه؟ ئەمڕۆ ١٥ی گەلاوێژە و هاوین نیوە دەبێت کە پێی دەوترێ گەلاوێژ ئەنگوت! گەلاوێژ کەوتن یان ئەنگوتن ، واتا ئەستێرەی گەلاوێژ لەئاسمان بەدیارکەوت ، ساڵانە لە ١٥ی گەلاوێژی هەموو ساڵێک ئەستێرەی گەلاوێژ دەکەوێت یان دەئەنگوێت ، ئەمەش نیشانەی فێنک بوونە بە تایبەت لە شەوان وە تا ڕادەیەک کۆتایی بە گەرما دێت . ساڵانە لە دوای ڕۆیشتنی 45 ڕۆژ لە وەرزی هاوین لەشەوی ١٥ ، ئەستێرەی درەوشاوەی گەلاوێژ لەئاسمان دەردەکەوێت و بەخێرایی بەئاسماندا تێدەپەڕێت , لەگەڵ دەرکەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ ، شەوانە کەش و هەوا فێنك دەبێت و ، مزگێنی نەمانی گەرمای هاوین و فێنکبونی کەش و هەوا بەخەڵك دەدات . لەکۆندا کاتێك گەلاوێژ دەئەنگوت، خەڵك پێشوازییەکی گەرمیان لێ دەکرد ، وەك مژدەی سەرکەوتن بەسەر گەرمای هاوین پێناسەیان دەکرد ، بەڵام ئێستا نەك هەر پێشوازی لێ ناکرێ ، بەڵکو کاتەکەشی نازانن ... @zeribaar 🍒🍒🍒
2
2