لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی گەشەپێدان و فراوانکردنی زانکۆدا، زانکۆی راپەڕین کردنەوەی بەشی دیجیتاڵ میدیا و بازاڕسازی لە کۆلێژی کارگێڕی و دارایی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 رادەگەیەنێت.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە لەسەر بنەمای نووسراوی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین، بە ژمارە 13782 لە رێکەوتی 19/8/2026، رەزامەندی درا بە کردنەوەی بەشەکە بە سیستەمی بۆڵۆنیا لە کۆلێژی کارگێڕی و دارایی لە شاری رانیە بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027.
دەرچووانی ئازیزی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن بەپێی رێنماییە دیاریکراوەکان داواکاری بۆ ئەم بەشە پێشکەش بکەن.






