واته هه‌ر ئه‌و هێزه‌ی كه سیسته‌مێكی ئاخاوتنی مردوو یان هه‌ژار ده‌كات به زمان، هه‌ر هه‌مان سیسته‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئه‌و سیسته‌می ئاخاوتنانه‌ی كه له سیسته‌می ئاخاوتنی خێڵێكه‌وه بوون به زمانی ئیتنكێك كه زمانی كلتورێكی باڵایه، له‌وه ده‌خرێن كه زمانی كلتورێكی باڵا بن و ده‌كرێنه‌وه به زمانی خێڵێك كه زمانه‌كه‌ی زمانی كلتوور نییه و ته‌نها زمانی ئاخاوتنی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و خێڵه‌یه. ئه‌مه به هه‌مان شێوه بۆ ئیتنیكه‌كانیش -كه یه‌كه كلتورییه‌كانن-ڕاسته، ده‌وڵه‌تی مۆدێرن به لۆجیكی یاسای هێز ئه‌گه‌ر سوپاكه‌ی بچێته پشت خیڵێك كه كلتوری نیه چونكه ئیتنیك نیه، ده‌یكات به نه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ئینتنیكێكیش هه‌بێت كه كلتورێكی باڵای نوسراوی هه‌بێت كه دژی بوویه‌وه ده‌یكات به خێڵ و له‌وه‌ی ده‌خات ئیتنیك بێت، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه په‌ره‌پێدانی كلتور و زمانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كات. كێشه كورد له‌گه‌ڵ سیسته‌می ده‌وڵه‌تدا ڕێك ئه‌وه‌یه له ده‌وڵه‌تدا سوپا ئه‌وه دیاری ده‌كات چی زمان و چی دیالێكته، هه‌ر سوپاش ئه‌وه دیاری ده‌كات چی خێڵه و چی نه‌ته‌وه‌یه. ئیتر ئه‌وه گرنگ نییه خێڵ بكرێت به نه‌ته‌وه و ئیتنیك بكرێت به‌خێڵ، یان زمانی كلتور كه زمانی ئیتنییه‌كان بكرێت به زمانی خێڵ و زمانی خێڵیش بكرێت به زمانی نه‌ته‌وه...
عرفان مستەفا
کوردناس و توێژەری فەلسەفە.
7
1August 8, 2026 437 2 3