دەزگای هەواڵگریی ڕووسیا:
یەکێتیی ئەوروپا ستراتیژییەکی بەربڵاو جێبەجێ دەکەن بۆ تێکدانی سەقامگیری بارودۆخی ڕووسیا پێش ڕۆژی دەنگدان.
لە تەممووزدا ئەوروپا ڕێنمایی کێڤی کردووە بۆ چڕکردنەوەی کردەوە تێکدەرانەکان، هێرشە تیرۆریستییەکان و لێدانەکان لە دژی ڕووسیا.
نوێنەرانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەوروپا لە کاتی سەردانەکانیان بۆ ئۆکراینا، تاوتوێی پلانیان کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ژێرخانی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا.
یەکێتیی ئەوروپا ئۆپۆزسیۆنی ناڕەسمی ڕاسپاردووە بە داواکردن لە ڕووسییەکان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان و داواکردن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕەتکردنەوەی دانپێدانان بە ئەنجامەکانیدا.
3