قال تعالى: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ… — Wake up — TG.ME

قال تعالى: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَىٰ أَوْلِيَاءَ ۘ )

١_لەدوای کۆتایهاتنی جەنگی جیهانی یەکەم ١٩١٨_١٩٢٣
بەڵێننامەی سیڤەر بە دروستکردنی دەوڵەتی کوردی .پاشەکشە و پاشگەزبونەوەی (بەریتانیا و فەرەنسا)بەدەرکردنی پەیمانامەی لۆزان دابەشبونی خاکی کوردان بەسەر عێراق ئێران تورکیا سوریا.
٢_تاواندنەوەی شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید لەلایەن بەریتانیا (١٩١٩-١٩٢٣).
٣_بەڵێنی یەکێتی سۆڤیەت بە هاوکاریکردنی کۆماری مهاباد و پشتێکردن لە قازی محەمەد و هاوکاریکردنی ئێران بۆ لەناوبردنی کۆمارەکە .١٩٤٦
٤_شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی بەهاوکاری ئەمریکا و ئێران و دواتر فرۆشتنیان بە ڕێکەوتنامەی جەزائر لەنێوان عێراق و ئێران(١٩٦١_١٩٧٥).
٤_پشتێکردنی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە ڕیفراندۆمەکەی ٢٠١٧.
٥_پشتکردنی لە کوردانی ڕۆژئاواو فرۆشتنیان بەتورکیا لەلایەن ئەمریکا ٢٠١٩.
٦_ کۆتا دانە بەشودانی هسد لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە تورکیا و سوریا ٢٠٢٦ .
باشە کاکە!!
ئەوە جگە لە دەرەنجامی هەریەکێک لەم پشتبەردانانە قەسابخانە و ئاوارەی و ماڵوێرانی بە هەزاران هەزار کوردی بەش مەینەتی لێکەتوەتەوە .بیرمان نەچێت ئەو خیانەتانەیان لەبەرامبەر دەریایەک خوێن و فرمێسکی ئەم گەلە ساویلکە بوە کە خۆیان کردوەتە گیان فیدا و قوربانی بۆیان ئەوەش وەفاکەیانە.
جا باسی کۆمەڵموژیەکان ناکەم بە چەکی ئەوان و لەژێر سایەی گلۆپی سەوزیان کراوە .یان ئەوە هەر وازبێنە لە قەسابخانەکانی یەکێتی سۆڤیەت و ئەرمەنیە ئەرسەدۆکسەیەکان کە چ ماڵوێرانیەکی لێکەتوەتەوە و کاریگەری و باجەکەشی تا ئێستا ئەیدەین.
زۆر بە کورتی و پوختی و تەنها خاڵبەندی بوو.
ئێستا لە مانای ئایەتەکە گەشتن؟؟؟
❤13💯6
January 19, 2026 898