ئەمەی خوارەوە قسەی کادیرێکی پەکەکەیە کەبەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەوحیزبە بوەو لەئاستێکی باڵای ئەوحیزبەدا بوە وبەئاشکرا بەناو وڕەسمی خۆیەوە نەک بەناوی خوازراو وڕەسمی دزراو باسی ئەوەدەکات 25ساڵی ڕەبەق لەناو پەکەکە بوە وئەم ڕاستیانە بۆ ئێوە دەگێڕێتەوە تا بیانناسن 25 ساڵ له‌ناو په‌كه‌كه بووم، چیم بینی؟! خەڵک ئەم شتانە نازانێت بەڵام من بەچاوی خۆم ئەم شتانەم لەناو پەکەکە بینی: - تلیاك خۆر و تلیاك فرۆشم بینی. مەشڕوب خواردن و کاری بەدڕەوشتی. - مه‌شق پێكردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی منداڵم بینی. - گرتن و به بارمته‌گرتنی هاوڵاتی سڤیلم بینی. - دیل كوشتنم بینی، چه‌ته‌گه‌رایی و سه‌رانه وه‌رگرتن و دزی له‌خه‌ڵكم بینی. - سوكایه‌تیم به ئاینی ئیسلام بینی. دوژمنی سەرەکی پەکەکە بریتیە لەئاینی ئیسلام بەڕادەیەک یەک گەریلا نیە نوێژ بکات بەڵکو چەندان جار سوکایەتی و گاڵتە بەنوێژ دەکەن. - بێ ئەخڵاقی و تێکەڵی شەوان و به‌د ڕه‌وشتی زۆرم بینی. - تیرۆر و ته‌قینه‌وه و بۆمبڕێژكردنم بینی. - كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌کەم له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی سوریا و توركیا و عێراق و ئێران و حزب الله ی لوبنان بینی. - داگیركردنی خاكی كوردستان‌م بینی، به‌س ئازادكردنی نیو مه‌تر خاكی باكوری كوردستان‌م نه‌بینی!بەڕادەیەک هەزاران گوند و لادێیان داگیرکردوە و خەڵکی گوندەکان زۆر لێیان بێزارن. - یه‌كێك له كاره هەرە قێزه‌وه‌نه‌كانی په‌كه‌كه ڕفاندن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سه‌دان و هه‌زاران منداڵ بوو، دواتر مه‌شق و ڕاهێنانیان پێده‌كردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك و بۆمبڕێژكردن. - شۆردنەوەی مێشکی منداڵ و بێ دین کردنیان و ئاڕاستەکردنیان بۆ بیروباوەڕی چەپگەرایی و ئیلحاد و عەلمانیەت و وایان لێدەکردن باوەڕیان بەخوا نەمێنێت و بەهەموو شێوەیەک دژی ئاینی ئیسلام بن، نەتەوەیان لێکردوون بەخوا. به‌چاوی خۆم بینیم هه‌ر كه ئێواره ده‌هات به‌شێك له‌و منداڵانه كه زۆربه‌یان له ته‌مه‌نی 10 بۆ 14 ساڵیدا بوون به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه ده‌گریان و بیری باوك و دایكیان ده‌كرد و داوایان ده‌كرد بیانگێڕنه‌وه بۆناو خێزانه‌كانیان بەڵام پەکەکە ڕێگریان دەکرد و دەیانوت دایک و باوکتان لەئێوە بێزارن و دایک و باوکتان خۆیان تەلەفۆنیان بۆ ئێمە کردووە وتویانە با منداڵەکەمان لەلای ئێوەبێت. چه‌ند جارێك ڕه‌خنه‌م له‌م ڕه‌فتاره پیسەی په‌كه‌كه ده‌گرت، كه‌چی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له‌وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كه‌ی مندا پاساوایان ده‌هێنایه‌وه بۆ ڕفاندنی منداڵ به‌بیانووی چاندنی هه‌ستی نەتەوەیی و قەومی و به‌رگریكردن و دووباره په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و منداڵانه، به‌ڵام په‌روه‌رده‌كردنه‌كه بریتی بوو له چاندنی ڕق و كینه و ئیلحاد و ڕاهێنان له‌سه‌ر كوشتن و بۆمبڕێژكردن و خۆته‌قاندنه‌وه. (یوسف زیاد) به‌رپرسی پێشووی ڕاگه‌یاندنی په‌كه‌كه. کە بۆ ماوەی 25 ساڵ بەرپرس بووم لەناو ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراوە بە (پەکەکە)
ئەمەی خوارەوە قسەی کادیرێکی پەکەکەیە کەبەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەوحیزبە… — Wake up — TG.ME
January 13, 2026 802 7