TopMed Channel: post #441 — TG.ME

سلام علیکم هاوڕێیان پێمان خۆشبوو بابەتێک باسبکەین لەگەڵتان بەو هیوایەی سوودێک بەهەموو لا بگات ئەویش بابەتی دامەزراندنی هاوڕێیانی دەرچووی پارە. بەڕاستی ئەم پرسە پرسی هەموو خوێندکارانە هەر لە قۆناغی یەکەمەوە تا ئەقدەمەکانیش ، چونکە سیستەمەکە پەیوەستە بەیەکەوە خوێندنمان و بەردەوامی پێشکەوتنی ئەکادیمان پەیوەستە بەدامەزراندنەوە ، بەکورتی بەبێ دامەزراندن پیشە و کۆلێژەکەمان پەکی دەکەوێت و ئیفلیج دەبێت. بۆیە هەر یەکێکمان لە لایەن خۆمانەوە با لەگەڵ هاوڕێیانمان بین لە سۆشیاڵ میدیا و هەر چالاکییەکی تر کە بیکەن. ئێمە ژمارەمان زۆرە ئەمە دەتوانێ فشار دروستبکات و پڕۆسەکە خێراتربکات. لەگەڵ ڕێزدا

April 30, 2026 2.4K 3