لا حول ولا قوة الا بالله
تکایە دایک و باوک و برا و خوشکان
ئاگاداری منداڵەکانتان بن بزانن سەیری چی دەکەن و یاری بە چی دەکەن.
ئەم دوو منداڵە کچێکی سێ ساڵ دەبەن وەک فیلم و دراماکان تەحروشی پێ دەکەن و دواتر دەیخەنە ناو ئاو دەخنکێت.
بیرتانە هەمان ڕووداو ماوەیەک پێش ئێستا ڕویدا دوو کەس دەستدرێژیان کردە سەر کچێک و دواتر لە ناو گۆمێک ئاو خنکانیان، ئەم ڕوداوە هاوشێوەی هەمان ڕوداوە کە دیارە ئەم دوو منداڵە بە هەمان شێوە دووبارەیان کردۆتەوە دیارە لە تەلەفزیۆن یا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینەری بوون.
ئەم دوو کەسە هێشتا نەگەیشتوونەتە تەمەنی باڵغ بوون بەڵام دیارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شتانێکیان بینیوە کە ویستوویانە دووبارەی بکەنەوە.
تکایە مۆبایل لە منداڵەکانتان وەربگرنەوە بەڕاستی هیچ فلتەرێک نیە لەم وڵاتە هەموو شتێک بە ئاسانی دەکەوێتە بەر دەستی هەر کەسێک.
باوەڕ بکەن منداڵی ئێستا لە ١٠ خەریکی بابەتی خۆشەویستی و کەپڵایەتیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مەکتەب ، ڕۆژانە چەندین بابەتی وا دەبینم و دەبیستم سەردەمێکی پڕ تاوان و بەدڕەوشتیە بۆیە تکایە ئاگاداربن.
23
16
9
3July 13, 2026 2.5K 19