وەزارەتی ئاژەڵداری و کاروباری گوێدرێژان ​ لەم هەرێمەی ئێمەدا فەساد… — تێڕامان — TG.ME

وەزارەتی ئاژەڵداری و کاروباری گوێدرێژان ​ لەم هەرێمەی ئێمەدا فەساد ئەوەندە دادپەروەرانە دابەش بووە، تەنانەت مافی ئاژەڵانیشی فەرامۆش نەکردووە! دەرکەوتووە لە کۆی ٧٣ کەری بەدامەزراوکراو، تەنیا ٣ کەریان بەسەر شۆڕییەوە لە ژێر باردا دەوام دەکەن و ٧٠ کەرەکەی تر بەوپەڕی سەربەرزییەوە "بندوار"ن و مانگانە مووچە و ئالیکی خۆیان لە کاتی خۆیدا وەردەگرن. ​کاتێک گەندەڵی دەگاتە ناو تەویڵەی ئاژەڵانیش، ئیتر ناوی حوکومەت نابێت بگوترێت حوکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵکو دەبێت بە شانازییەوە بگوترێت «حوکومەتی هەرێمی کەرەکان». لێرە تەنانەت کەرەکان فێری یاسای یەکەمی دەسەڵات بوون: "کار مەکە، مووچە وەرگرە و زەڕینیشت لەبیر نەچێت!" @Teraman1 || 👈 جۆین

August 26, 2026 384 5